گۆڕانی کوردسات وەڵامی گۆڕانی گردەکە دەداتەوە لەبارەی کۆنفرانسی بزووتنەوەکە

27-03-2025 08:36

پەرەگراف

بزوتنەوەی گۆڕان -ئەو ئاڕاستەیەی مەکۆی سەرەکییان لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانییە- وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی گۆڕانی گردی زەرگەتەی دایەوە لەبارەی بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەکەو دەڵێت: هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.

دەقی راگەیەندراوەكەی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات)

چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.

هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.

ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.

بزوتنەوەی گۆڕان

٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥