یەکێتی و گۆڕان: بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا

29-11-2020 03:47
پێشوازیی ھاوسەرۆکانی یەکێتی لە ڕێکخەری گشتی گۆڕان و شاندی ھاوڕێی لە دەباشان. وێنە؛ ڕاگەیاندنی یەکێتی.

 پەرەگراف

 کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی و گۆڕان بە بەشداریی ھاوسەرۆکانی یەکێتی و ڕێکخەری گشتی گۆڕان لە دەباشان کۆتایی ھات، لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ھاوڕابوون لەسەر سێ بڕیار کە تێیدا داوای ناردنی وەفدێکی خاوەن بڕیار بۆ بەغدا دەکەن.

ھاوکات ھەردوو حیزب، پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەن، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمیحکومەتی ھەرێمدا ھاتووە.

دەقى راگەیاندراوی رۆژنامەوانی کۆبونەوەى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق، بەتایبەتخراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە ،دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،  پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکەقوڵتربووەتەوە . 

سەڕەڕای جەختکردنەوە  لەتوندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا، بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانبنرێت، ھەروەک ھاوڕابووین لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە:

١ . بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتاییکێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان ، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی.

2. پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین ، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمیحکومەتی ھەرێمدا ھاتووە.

3. زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیرووبەڕووی واقیعی  ھەرێم و عێراق دەبێتەوە.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

   بزووتنەوەی گۆڕان