بەھادین نوری بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

01-12-2020 09:23
بەهادین نوری. وێنە؛ ڕێنوار نەجم- پەرەگراف

پەرەگراف

بەهادین نوری، سیاسەتمەداری دیاری کورد و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراقی، بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانیبەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەی بە پەرەگرافی وت "نزیکەی دوو ھەفتەبوو تووشی کۆرۆنا بووبوو، سەرەتا لە ماڵەوە لەژێر ڕێنماییپزیشکدا چارەسەری وەردەگرت، دواتر بەھۆی تووندبوونی نیشانەکانی و ھەناسە تەنگی و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجینی برایە نەخۆشخانە،پێشووتریش چەند نەخۆشییەکی دیکەی ھەبوو و ھەناسەدانی باش نەبوو".

بەهادین نوری، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی تەکیەی قەرەداغ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٤٩ بۆماوەی چوار ساڵ بووەتە سکرتێری حیزبی شیوعیعێراق. لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا بەشدارییەكی چالاك و كاریگەرانەی لە كاروباری سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبووە.

سەرەڕای هەڵكشانی تەمەن و گیرۆدەبوونی بە چەند نەخۆشییەكەوە، بەڵام لەڕێی نووسین و چاوپێكەوتنەوە تا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی بەردەوامبۆچونی خۆی لەبارەی حوكمڕانی لە كوردستان و عێراق خستووەتەڕوو.

خوێنەری دواین چاوپێکەوتنی بەھادین نوری بن کە چوار مانگ لەمەوبەر لەگەڵ پەرەگراف ئەنجامیداوە

بەهادین نوری: مەسرور بارزانی دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی‌و پۆخڵەواتەكانی پێشوو دووربخاتەوە