
پەرەگراف
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی كە وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەكات، ڕایگەیاند لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قازانجی بە ڕێژەی 13% زیادی كردووە، لە 39 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 43 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
كۆمپانیا ئیماراتییەكە ڕاپۆرتی چارەكی یەكی ئەمساڵی كارەكانی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت "ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتووەتە 525 ملیۆن پێی سێجا، بەراورد بە ساڵی 2017، ڕێژەكە 75٪ بەرزبووەتەوە".
سەبارەت پرۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە بە (KM250) ناسراوە، دانەگاز دەڵێت "پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەكرێت یەكەم بڕەغازی ئەو پرۆژەیە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2026دا بەرهەم بێت".
بەپێی ڕاپۆرتەكەی دانەگاز، دوای ئەوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر تەواو بوو، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە 50٪ بەرز دەبێتەوە.
"كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ یەكێكە لە گەورەترین كێڵگەكانی غازە لە عێراق. بەرنامەیەكی وەبەرهێنان بە بڕی 160 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی ئەو كێڵگەیە جێبەجێ دەكەین و چاوەڕوان دەكەین یەكەم بڕە غاز لە نیوەی دووەمی ساڵی 2026 بە بڕی 75 ملیۆن پێی سێجا لەو كێڵگەیەدا بەرهەم بێت"، كۆمپانیا ئیماراتییەكە وا دەڵێت.