سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات؛ بە لێبڕینی لەسەدا ٢١

02-12-2020 04:02

پەرەگراف

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت بەتەمویلکردنی مووچە بە ڕێژەی لەسەدا ٧٩ واتە لێبڕینی مووچە لەسەدا ٢١ دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەکەی بەغدا لەبری قەرزەکە دەدرێتەوە.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەت

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/2  بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگریسەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش وخەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانیهەرێمی کوردستان. گوتیشی شایستە داراییەکانی هەرێم، مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر ناکەین و بەردەوامدەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم.

روونیشیکردەوە کەلەم ڕۆژانەشدا  بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانیعێراق کە بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لەبەر هەرهۆیەک، لە کاتی خۆیدا بەشەمووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرزبکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە“.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بڕیاریدا لە ڕۆژی پێنجشەممە 2020/12/3 دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت بەو داهاتەی لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی مووچە بە ڕێژەی 79%. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستیداکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریوەردەگیرێن، لە لایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە خرایەڕوو و داوایکرد، پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داهاتیوەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیان.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەکەدا، لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە ( دەرماڵەی لە بریکەمئەندامی ) خرایەڕوو ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەند کرد.