پەرەگراف
پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریاندا بە زووترین كات شاندی باڵای سیاسی‌و حكومی سەردانی بەغدا بكات، پشتیوانی‌یان بۆ چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم‌و گرتنەبەری هه‌نگاوی پێویست بۆ چارەسەری كێشەی مووچە ڕاگەیاند.
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه بڕیاری دا به زووترین كات شاندێكی باڵای سیاسی و حكوومیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ماف و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێگیركردنیان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقدا.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست كرده‌وه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا ڕه‌واكانیان.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له گرژی و په‌لاماردانی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵی هاووڵاتیان، مافێكی ڕه‌وایه و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.