لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچەکانی خۆپیشاندان لە ھەرێم دەکات

09-12-2020 06:07
پەرلەمانتارانی گروپی ١٥ لەکاتی خوێندنەوەی بەیاننامەکەدا وێنەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانیان بەرزکردووەتەوە.

پەرەگراف

پەرلەمانتارانی گروپی ١٥ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانییان بۆ خۆپیشاندانەکانی ھەرێم ڕاگەیاندو داوایان کرد، لیژنەیەکی پەرلەمانی دروستبکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە راستیەکان.

لە وەڵامی داواکەیاندا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دا لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران رابسپێرێت بۆ سەردانی مەیدانیی هەرێم.

بەیاننامەکەی گروپی ١٥ کە پەرلەمانتارانی دەرەوەی پارتی و یەکێتین

بەیاننامەی پشتیوانیکرنی خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان

بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرێز جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەن،

بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران

ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەخۆیەوە دەبینێت لە دژی زوڵم و گەندەڵی و نەبونی شەفافی، لە پێناوچاکسازی و حوکمرانی باش،و پاراستنی شکۆیان، هاوڵاتیانی هەرێم قوربانی زۆریانداوە و گیانی پاکی خۆیان بەخشییوە، دوا هەمینیانئەو خۆپیشاندانانەیە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لە پارێزگای دهۆک دەستپێکرد، لە ئێستاشدا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وشارەکانی تر  بەردەوامە.

هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو دۆخە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی حزب حکومەتی کۆنترۆڵ کردوە و حکومەتیش پەرلەمان و کۆمەلگەی  بە چەک ودەزگای ئەمنی کە زۆرینەیان بەحزبیی کراون کۆنترۆل کردوە.

هۆکارێکی تر شکستی حکومەتی هەرێمە لە بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی داهات لە لایەک، لە لایەکی تریش نەتوانینی لە گەشتن بەچارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، بێ گومان حکومەتی فیدڕاڵیش گوێی خەواندووە لە مافەکانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، وجوتیاران، کەسوکاری شەهیدان، وە زیندانییە سیاسییەکان وە چین و توێژەکانی تر.

هۆکاری پەرەسەندنی ئەم خۆپیشاندانانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی هەرێم لەم ساڵ دا تەنیا پێنج موچەی دابەشکردوە بە لێبرینەوە،وە بێ باکە لە ئاست گوزەرانی هاوڵاتیان.

ئێمە وەک ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە تەئکید لە چەند خاڵێکی گرنگ بکەینەوە.

1. پشتیوانی داواکاری هاوڵاتیانمان دەکەین بۆ چاکسازی و دابینکردنی ژیانێکی شایشتە کە هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانشکستیان هێناوە لە دابینکردنی لانیکەمی ژیانێکی شکۆمەندانە. و نکوڵیش لە شکستەکانیشیان دەکەن و لەبەرامبەردا سەرکوتی هاوڵاتیاندەکەن.

2. داوا دەکەین لیژنەیەکی پەرلەمانی دروستبکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە راستیەکان.

3. داوا دەکەین بە زوترینکات چالاکوانە بەندکراوەکان ئازادبکرێن.

4. داوا دەکەین کە حکومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارێتی دەستوری خۆی هەڵبگرێت  لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی موچە و گەرەنتیکردنی مافی شەهیدکان و زیندانیکراوان، هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری عێراق، وە رێگە نەدات بە یاریکردنی بە مافە داراییەکانیهاوڵاتیانمان لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی.

لە کۆتایدا دووپاتی دەکەینەوە کە پەیامەکەمان ئاشکرایە بۆ بریاربەدەستانی هەرێم و عێراق کە چیتر گەمە بە وڵات و قوتی هاوڵاتیان وەچارەنوسیان نەکەن.

هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان، و رەحمەتیش بۆ رۆحی شەهیدەکانمان.