ڕاگەیەندراوێکی تووند لە لیژنەی باڵای ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆوە: خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت قەدەغەیە

09-12-2020 07:45

پەرەگراف

لیژنەی باڵای ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕایگەیاند، چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت بەردەوامیی ھەبێت و سەرجەمئەوکەسانەش دەستگیر دەکەن کە زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندووە.

دەقی ڕاگەیەندراوی لیژنەی باڵای ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆ

1- هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.

2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتىهاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا. 

3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت وهەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.

4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.

5- پێویستە كەناڵەكانى راگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن.