ھەرێم و بەغداد گەیشتنە ڕێککەوتن

19-12-2020 04:34
کۆبوونەوەی شاندی دانوستانی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران.

پەرەگراف

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەبارەی بودجەی ساڵی داھاتوو.

عەلی عەلاوی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن وتیشی، وەفدی ھەرێم کە لە بەغداد ماونەتەوە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٠.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بۆ پەسەندکردنی بودجە ساڵی داھاتوو کۆبووەوە تا ئاڕاستە پەرلەمان بکرێت، بەڵام پڕۆژەکە پەسەند نەکراو دواخرا، وەزیری دارایی تەئکیدی کردەوە لەم ھەفتەیەدا پڕۆژەکە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکەن.

عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژە بودجەی ساڵی داھاتوو چاکسازیخوازانەیە، لەبارەی نرخی دۆلاریش وتی، ئەو نرخەی دۆلار کە بە 1450 دینار دانراوە بۆ ھەر دۆلارێک، ئەو نرخە دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پەسەند کراوە بە نرخی فرۆشتن لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لە بەغدان و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان ئەنجامداوە.

قوباد تاڵه‌بانی، دوێنێ له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی دجله،‌ ڕایگه‌یاند، تائێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان نه‌كردووه‌ و گه‌یشتوونەته‌ لێکتێگه‌یشتنی باش و گەشبینە به‌وه‌ی دەگەنە ڕێککەوتن و بە شکستەوە ناگه‌ڕێنەوە.