پارتى و یەکێتى بە ئامادەیى مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆ دەبنەوە

13-07-2025 04:42

پەرەگراف

پارتى و یەکێتى بە ئامادەیى مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى، لەسەر دۆخى هەرێمى کوردستان و کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت کێشەى مووچە و نەوت، کۆ دەبنەوە.

کۆبوونەوەکە سبەى دووشەممە ١٤-٠٧-٢٠٢٥، لە پیرمام بەڕێوە دەچێت. جگە لە کێشەى مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم، هەردوو مەکتەبى سیاسیى پارتى و یەکێتى لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵوێستى هاوبەش، هەروەها پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆ دەکەن.

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى، سەرۆکایەتیى شاندى حیزبەکەى دەکات. مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتیش بەشداریى کۆبوونەوەکە دەکات. هەریەک لە مەسروور بارزانى و نێچیرڤان بارزانییش بەشدار دەبن.