پەرەگراف
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى پێشکەشکردنى فۆڕمى بۆ کارمەندى ڕۆژى هەڵبژاردن درێژ کردەوە و پرۆسەکە تا 01-08-2025 بەردەوام دەبێت.
ئەو کەسانەى ئارەزوومەندن وەکوو کارمەندى ڕۆژى هەڵبژاردن کار بکەن و تا ئێستا نەیانتوانیوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، پێویستە لە ماوەى ئەم 10 ڕۆژەدا کە ماوە، فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
کۆمیسیۆن داوا لە پێشکەشکاران دەکات کە دواى پڕکردنەوەى فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە، بەر لە تەواوبوونى وادەى دیاریکراو، نوسخەى فۆڕمەکە و بەڵگەنامە داواکراوەکانى دیکە بەزوویى ڕادەستى نزیکترین ناوەندى تۆمارکردنى کۆمیسیۆن بکەن.