مووچەی مانگی پێنج گەیشت و سبەینێ دابەش دەکرێت

24-07-2025 09:17

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی مووچەی مانگی پێنجی ڕاگەیاندو سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی

تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ڕۆژی پێنج شەممە  ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن  دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.      

سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٢٤ ی تەمووزی ٢٠٢٥