بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدادو ناردنی مووچە بەرهەمی هەوڵ و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بوو

24-07-2025 05:34

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدادو ناردنی مووچە بە بەرهەمی هەوڵ و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: بۆیە یەکێتی پەرۆشانە کاردەکات بۆ رەخساندنی زەمینەی پێکەوەیی و پاراستنی هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی کە بنەماکەی پاراستنی مافی هەمووان بێت بە تایبەت خەڵکی کوردستان تاوەکو چیدیکە نەبنە قوربانی و ئەمەشمان بەئەرکی خۆمان زانی.

سەرۆکی یەکێتیی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عیراق پێکبهێنین.

"بۆ ئەوەش دەربەست لەپێناو گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی بەهێزکردنی هەرێمەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک لە هەوڵداین و دڵنیاین لەم ئەرکەشدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی سەرکەوتوو دەبین" بافڵ تاڵەبانی وادەڵیت.