مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

27-07-2025 02:53
پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند.
ڕۆژی دووشەممە (٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
لەلایەکی ترەوە هەر ڕۆژی دووشەممە (٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی ئایاری ساڵی (٢٠٢٥) و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی (٢٠٢٤)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (٢٠٢٤/٧/١) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.