پەرەگراف
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی شیعە، ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیی تێکچووەو براوەتە نەخۆشخانە، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەرەگراف "جەڵتەی دڵ لێیداوەو نەشتەرگەریی بۆ کراوە".
سەرچاوەکەی پەرەگراف کە بەرپرسێکی باڵای کوردەو قسەی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی مالیکی کردووە، دەڵێت "نەشتەرگەرییەکەی تەواو بووەو بۆرییەکانی دڵی بۆ کراوەتەوە، دەڵێن تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات".
هاوکات نووسینگەی نوری مالکی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ناوبراو ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، بەڵام دەڵێت "بۆ پشکنین چووە"، ئەو پشکنینانە بەشێکن لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی تەندروستیی.