شاخەوان عەبدوڵا: فشارێک هەیە پەلە بکرێت لە هەناردەکردنەوەی نەوت و خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگەکە

02-08-2025 02:09

پەرەگراف

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمەریکییەکان لەسەر هێڵن و فشارێک هەیە پەلە بکرێت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و خەرجکردنی مووچە هەردوو مانگی شەش و حەوت لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی، "لەسەرەتاوە هیچ بیانوویەك نەبووە بۆ بڕینی مووچە، ئەوەی هەبووە سیاسییەو ئێستاش سیاسییە، پێشتر دەیانگوت دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی لێرەنین، دەبێت دادگای فیدراڵی پێمان بڵێت، لە دەرەوەی یاسا چی بكەین! كەچی بەبێ دادوەرەكانیش مووچەی مانگی پێنجیان نارد".