کۆمپانیای هواوی لە هەولێر بەرهەمە نوێیەکانی ناساند

05-08-2025 04:47

پەرەگراف

کۆمپانیای هواوی لە وۆرکشۆپێکی میدیاییدا لە هەولێر سێ بەرهەمی نوێی نمایشکرد کە بریتین لە MatePad 11.5، WATCH 5، و Pura 80 Series.

MatePad 11.5 تایبەتمەندی پێشکەوتووی شاشەیەکی PaperMatteی هەیە کە درەوشانەوەی کەم دەکاتەوە و هەستی کاغەز دەدات، ئەزموونێکی ئاسوودەتر پێشکەش دەکات بۆ خوێندنەوە و نووسین.

کاتژمێری HUAWEI WATCH 5 کە یەکەم کاتژمێری زیرەکە لە عێراق کە پشتگیری لە eSIM دەکات، تەکنەلۆژیای چاودێری تەندروستیی پێشکەوتوو دەناسێنێت، لەوانەش هەستەوەری سەری پەنجەکان و باشترکردنی وردیی زانیارییەکان لە ڕێگەی TruSense Systemی نوێی هواوی.

لە هەمان کاتدا مۆبایلە زیرەکەکەی Pura 80 Series فۆتۆگرافی مۆبایل دەباتە پێشتر بە ڕوونیی وێنە و وردی ڕەنگ و دیزاین.