پەرەگراف
وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، بڕى بەرهەمى ئەو کێڵگە نەوتییانەى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا لە بەرهەمهێنان بەردەوامن، ڕۆژانە نزیکەى ١٣٠ هەزار بەرمیلە، ٥٠ هەزارى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ دەبێت و "ڕێکەوتن لەگەڵ بریان لە هەرێم کراوە" کە ئەو ٨٠ هەزار بەمیلەکەى دیکەى ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکرێت و لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردە بکرێت.
ئەمڕۆ ٠٦-٠٨-٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق، سەردانى کۆمپانیاى نەوتى باکوورى لە کەرکووک کرد و لە وەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەنووساندا وتیشى "گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بەردەوامن بۆ ڕادەستکردنى نەوت و هەناردەکردنى لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە".
نوێ دەکرێتەوە...