لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە زیندانی ئاسایشن و لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات

23-08-2025 04:34

پەرەگراف

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی لە زیندانی ئاسایشەو لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت لەلایەن دادوەری ئاسایشەوە.

هەر ئەمڕۆ پۆڵاد شێخ جەنگی کە لە شەڕەکەی لالەزار برینداربوو نەخۆشخانەی جێهێشتووەو گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئاسایش، ئاراس شێخ جەنگی ئەمەی بە ڕووداو گوت.

ئاراس گوتی، لەسەر هێڵن لەگەڵ بەریتانییەکان بەوپێیەی ڕەگەزنامەی بەریتانییان هەیەو هاوکات لەگەڵ ئەمەریکییەکانیش لەپەیوەندیدان لەسەر ئەو دۆسیەیە، گوتیشی "شتێک نییە بە ناوی دادگا لە سلێمانی و بڕوامان پێی نییە، باشترە بگوازرێنەوە بۆ بەغداد یاخود هەولێر بەوپێیەی لاهور ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشەو هێزەکەشی فەرمییە".

لەبارەی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، ئاراس وتی "بۆئەوەی خەڵکی زیاتر نەکوژرێت پەیوەندی بە بەرپرسێکی ئەمنییەوە کردووەو گوتویەتی وەرن خۆم ڕادەست دەکەم با خەڵک نەکوژرێت".

ئاراس ئەوەشی خستەڕوو، "کوژراوی زیاتر لە شەڕەکەدا هەیەو هەندێکیان بە درۆن لێیاندراوەو سووتاون".