په‌ره‌گراف
لایه‌نه كوردییه‌كان له كه‌ركووك له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێككه‌وتن. سبه‌ینێ ناوی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌درێته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه كورد له كه‌ركووك پێكی هێناوه.
ڕێباز سابر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به په‌ره‌گرافی ڕاگه‌یاند "ناوی هاوپه‌یمانییه‌كه (هاوپه‌یمانیی كوردستانی - كه‌ركووك)ـه و ته‌نیا بۆ پارێزگای كه‌ركووكه".
پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا ئه‌مڕۆ لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك(جگە لە پارتی) له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه ڕێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن یان نه‌كردنی پارتی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه جاری پێشوو له كه‌ركووك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردبوو، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ وتی "پارتی هێشتا نه وه‌ڵامی ئه‌رێنی و نه نه‌رێنیی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانییه‌كه".
وه‌كو ڕێباز سابر وتی "پارتی وتیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانییه‌كه".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه به یه‌كێتی دراوه، به‌ڵام هێشتا چۆنێتیی دابه‌شكردنی كاندیده‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
"پێشنیارێك كراوه كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و لایه‌نه چه‌په‌كان یه‌كی كاندیدێكیان هه‌بێت. كاندیده‌كانی دیكه بۆ یه‌كێتی و پارتی بێت، به‌ڵام هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه"، ڕێباز سابر بۆ په‌ره‌گراف وای وت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌ره‌گراف، له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیاندا یه‌كێتی و پارتی گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌شداریكرن له هاوپه‌یمانییه‌كه و دابه‌شكردنی كاندیده‌كان له نێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن.
سبه‌ینێ دوا واده‌یه بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی كورد ته‌نیا بۆ پارێزگای كه‌ركووكه و سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك بۆ یه‌كلیستی نه‌كراوه.
بڕیاره ڕۆژی 10ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت. گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌رانی عێراق هاتنه ئاراوه.
له 24ـی 12ـی ساڵی 2019، په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌سند كرد كه له 50 مادده پێكهاتووه. عێراق له 18 بازنه‌وه كراوه به 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و 83 كورسیش بۆ كۆتای ژنان دیاری كراوه.
یاسای په‌سه‌ندكراوی هه‌ڵبژاردن چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری له خۆ ده‌گرێت كه وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق به جارێك بگۆڕێت.
ئارام جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، پێشتر بۆ په‌ره‌گراف وتی: ئه‌م یاسایه لیستی به‌جێهێشت، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو لیستی حیزبی نامێنێت و ده‌چێته سه‌ر كاندیدكردنی تاكه‌كه‌س، واته ئه‌وه نه‌ما حیزبه‌كان ناوی 100 كه‌س بێنن ده‌نگیان پێ كۆبكه‌نه‌وه و دوایی ده‌نگه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، به‌ڵكو هه‌ر كاندیدێك خۆی توانیی براوه‌ی یه‌كه‌م بێت، ئه‌و ده‌یباته‌وه.
به‌پێی یاساكه له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كه‌سێك كه ته‌مه‌نی له 25 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و مه‌رجه ده‌ستورییه‌كانی تێدابێت و دانیشتوو و ده‌نگده‌ری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بێت، ده‌توانێت خۆی كاندید بكات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوڵاتی ده‌نگ به لیست نادات به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ به كاندید ده‌دات له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی مافی ده‌نگدانی تێدا هه‌یه، هه‌ر ده‌نگده‌رێك ده‌توانێت ته‌نها له سنوری خۆی ده‌نگ به كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدات.
كه‌ركوك 12 كورسییه‌و ده‌كرێته سێ بازنه
خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای ناوه‌ندی + ناوه‌ڕاستی قه‌زای ناوه‌ندی + حه‌ویجه + ڕیاز.
بازنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك و باكوری ناوشار؛ ناوچه‌كانی وه‌ك ڕه‌حیماوه، عه‌ره‌فه، شۆریجه، موسه‌ڵا، ئیسكان، قادسیه، حوڕییه، پردێ، له‌یلان و چه‌ند ناوه‌ندێكی قه‌زای داقوقی تێدایه، كه پێنج كورسی بۆ دانراوه و یه‌كێكیان كۆتای ژنانه.
بازنه‌ی ناوه‌ڕاستی قه‌زای ناوه‌ندی؛ شوێنه‌كانی وه‌ك تسعین، قۆریه، واست، قادسیه‌ی 2، تازه-ڕشاد، چه‌ند ناوه‌ندێكی موسه‌ڵا، حه‌ی عه‌سكه‌ری، خاسه، چه‌ندین ناوه‌ندی ڕیاز و یایچی و پردێی تێدایه؛ كه چوار كورسی بۆ دانراوه و یه‌كێكیان كۆتای ژنانه.
بازنه‌ی حه‌ویجه + ڕیاز؛ ناوه‌نده‌كانی وه‌ك حه‌ویجه، عه‌باسی، زاب، چه‌ندین ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی تازه و ڕه‌شاد و دوبز له خۆده‌گرێت؛ كه سێ كورسی بۆ دانراوه و یه‌كێكیان كۆتای ژنانه.
پارێزگای سلێمانی كه 18 كورسییه كراوه به پێنج بازنه
یه‌كه‌م/ گه‌ڕه‌كه‌كانی باكوری سلێمانی به شارباژێڕه‌و و قه‌زای ماوه‌ت بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
دووه‌م/ گه‌ڕه‌كه‌كانی خوارووی شاری سلێمانی به قه‌ره‌داغ و بازیانه‌وه بازنه‌یه‌كی 3 كورسییه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
سێیه‌م/ هه‌ڵه‌بجه به سه‌یدسادق و شاره‌زور و پێنجوێنه‌وه بازنه‌یه‌كی 3 كورسیه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
چواره‌م/ ڕانیه به قه‌ڵادزێ و دوكانه‌وه بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
پێنجه‌م/ گه‌رمیان به كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و كفری بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
پارێزگای هه‌ولێر 15 كورسییه‌و چوار بازنه‌یه
یه‌كه‌م/ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
دووه‌م/ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر بازنه‌یه‌كی 3 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
سێیه‌م/ قه‌زاكانی كۆیه و خه‌بات له‌گه‌ڵ ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
چواره‌م/ قه‌زاكانی سۆران و ڕه‌واندزو شه‌قڵاوه و مێرگه‌سۆر و چۆمان بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
پارێزگای دهۆك 11 كورسییه‌و سێ بازنه‌یه
یه‌كه‌م/ ناو شاری دهۆك و ئامێدی بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
دووه‌م/ زاخۆ و سێمێل بازنه‌یه‌كی 3 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.
یه‌كه‌م/ ئاكرێ، شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش بازنه‌یه‌كی 4 كورسییه كه ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت.