پەرەگراف
کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی ئەمڕۆ سەردانی جەلالی سام ئاغا کەسایەتی دیارو سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری داراییسلێمانییان کردو دۆخی سیاسی و کێشەو قەیرانەکانی ھەرێمیان تاوتوێ کرد.
ھەریەکە لە؛ د. کاروان حەمەساڵح، د.ئەرسەلان سەید زادە، شێخ کاوان حەمەسەعید و زانیار بەهادین، بەشداربوون لە سەردانەکە بۆلایجەلالی سام ئاغا لە مەڵەکەی خۆی لە سلێمانی.
لە دیدارەکەدا ئەو کەسایەتییانە پێزانینیان دەربڕی بۆ خزمەتی گەورەو شەفافانەی جەلالی سام ئاغا لە قۆناغەکانی ژیانی و ئەو پۆست وبەرپرسیارێتییانەی لە حکومەتدا ھەیبووەو ھەوڵەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دژایەتی گەندەڵکاران.
ھاوکات لە دیدارەکەدا کە چەند کەسایەتییەکی دیکەش ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و ژیانی هاوڵاتییان و گرفت وقەیرانەکان کە بەرۆکی خەڵک و پڕۆسەی سیاسی و ئابوری هەرێمیان گرتووە، ئامادەبووان ڕاو سەرنجەکانی جەلالی سام ئاغایان بەھەندوەرگرت کە لەباری سەرنجی خۆی و ئەو ئەزموونەی ھەیەتی خستییە ڕوو.
جەلالی سام ئاغا كەسایەتییەكی دیاری سلێمانییەو لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا دیوانی چاودێری دارایی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەرگەندەڵیو سەرپێچی یاسایی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانە، هەرلەو سەردەمەدا دیوان 86 كەسی لەسەر گەندەڵیو سەرپێچی یاساییوئیداریی داوە بە دادگا كە زۆربەیان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.