بە هاوکاریی ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سعودیە دەستگیر کران

15-09-2025 01:46
پەرەگراف
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سعودیە بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکران، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دەڵێت: "ئەو دوو بازرگانە بە 142 کیلۆگرام کریستاڵی شلەوە لە شاری مەدینە دەستگیرکراون".
ئەو دوو کەسە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و ماوەی 6 ساڵە کۆمپانیای حەج و عومرەیان دامەزراندووە.
ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەهایان یەک ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلارە.
ئەو دوو کەسە نزیکەی شەش ساڵە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان عێراق، سعودیە، تورکیا و چەندین وڵاتی کەنداو چالاکن.