وەزیری سامانە سروشتییەكان: بەمنزیكانە كێشەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی ‏نەوت ڕوو لە چارەسەركردن دەكات

15-09-2025 03:29

پەرەگراف

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لەبارەی ‏‏"چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی ‏هەرێم"ـەوە ڕایگەیاند "بەمنزیكانە ڕوو لە چارەسەركردن دەكات". ‏

وەزیری سامانە سروشتییەكان ئەم قسەیەی لە دیدارێكدا لەگەڵ كونسوڵی چین ‏كردووە، كە تێیدا تاوتوێی "نزیكبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی ‏نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان" كراوە و كونسوڵی چین هەنگاوەكانی بەرز ‏نرخاندووە و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ "پاڵپشتیكردنی ئەم هەنگاوانە" نیشان ‏داوە.‏

ئەمە لە كاتێكدایە دوو مانگی تەواو بەسەر لێكتێگەیشتنی نێوان حكومەتی ‏هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق تێپەڕ دەبێت، كە تێیدا هەردوو لا لەسەر ‏ڕێگەچارەی كێشەكان بەتایبەتیش هەناردەكردنەوەی نەوت ڕێككەوتوون، كەچی تا ‏ئێستا لەسەر وردەكاریی جێبەجێكردنی ئەو لێكتێگەیشتنە، نەگەیشتوونەتە ‏ئەنجام و نەوت هەناردە نەكراوەتەوە.‏

نوێ‌ دەكرێتەوە...‏