مەسرور بارزانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بوونەتەهۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژی 50%

28-09-2025 01:21

پەرەگراف

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بوونەتە هۆکاری کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژی 50%.

مەسرور بارزانی، لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی "ڕێبەری سەلامەتی" لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، باسی پڕۆژەی دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی کرد.

"دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، وەزارەتی ناوخۆ بە بیر و ستراتیژێکی ڕوون، دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە و لەو شوێنانەی کە ئەو پڕۆژەیە بە تەواوەتی کەوتووەتە کار، لە ماوەی یەک ساڵدا ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% کەمیان کردووە و مردن و برینداربوونی سەختیش زیاتر لە 60% دابەزیوە" سەرۆکی حکومەت وای وت.

وتیشی "هەروەها بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی زیانی گەورەی دارایی بە هاووڵاتییان کە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە پێشتر تووشی دەبوون، ئەمە سەرەڕای ئەو زیانە زۆرانەی کە بەر شەقامەکان و پڕۆژەکانی حکوومەت دەکەوتن".