شاسوار عەبدولواحید برایەوە بەردەم دادگا

05-10-2025 11:53

پەرەگرافشاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دۆسیەیەکی جیاواز لەوەی ئێستا لەسەر حوکمدراوەو لە زیندانە، ئەمڕۆ برایەوە بەردەم دادگاو دادوەر دانیشتنەکەی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەرەگرافی ڕایگەیاند "کەسێک بە تۆمەتی ناوزڕاندن  سکاڵای لەسەر کاک شاسوار تۆمارکردووەو دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٣-١١-٢٠٢٥".

سەرۆکی نەوەی نوێ لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر تۆمارکردبوو بە تۆمەتی "هەڕەشەلێکردن"، لەو دۆسیەیەدا لە ٢ی ئەیلولدا دادگا سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.