سەرجەم موڵکەکانی چاڤیلاند فرۆشران

05-10-2025 12:45

پەرەگرافوەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو ٦٠ موڵکەی چاڤیلاندی فرۆشت کە لە بری قەرزی سەر کۆمپانیاکە دەستیان بەسەردا گیرابوو کە نزیکەی ٩٢ ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی پێشتر ڕایگەیاندبوو، قەرزەكانی كۆمپانیای نالیا و چاڤی کە پێشتر شاسوار عەبدولواحید خاوەنداریی دەکردن "دۆسیەیەكی یاساییە" و ‏"مێژووی وەرگرتنی قەرزەكان بۆ ساڵی ‏‏(٢٠١٠، ۲۰۱۱) دەگەڕێتەوە و ماوەی گەڕانەوەی قەرزەكە تەنیا دوو ساڵ بووە، بەڵام دوای ‏چەندین جار ئاگاداركردنەوە، هەردوو كۆمپانیای ناوبراو ئامادە نەبوون قەرز و سوودەكانی لە كاتی ‏خۆی بگەڕێننەوە".‏

شاسوار عەبدولواحید دوای چوونەناو سیاسەت و دروستکردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو کە خاوەنداریی کۆمپانیاکانی نالیاو چاڤی ناکات و "فرۆشتوونی".