حەمدی شنگالی: ڕۆژانە هەناردەى نەوتى هەرێم زیاد دەکات و ئیشەڵا دەگاتە ٤٠٠ هەزار بەرمیل

پەرەگراف
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند "ڕێککەوتنى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم تا ٣١-١٢-٢٠٢٥ـە، دواتر بە ڕێککەوتنى هەرسێ لایەنەکە (حکومەتى هەرێم، حکومەتى فیدراڵى، کۆمپانیاکانى نەوت)، نوێ دەکرێتەوە و پرۆسەى هەناردەکردنى نەوت ناوەستێت".
ئەو جێگرە کوردەى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتیشى "ناتوانم بڵێم ڕۆژانە چەند هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، ڕۆژانە زیاد دەکات و ئیشەڵا دەگاتە ٤٠٠ هەزار بەرمیل".
شنگالى جەختى کردەوە کە "هیچ کێشەیەک لە پرۆسەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستاندا نییە، ئەو چەند کاتژمێرەیش کە ڕاگیرابوو، بەهۆى پڕبوونى کۆگاکانى نەوتەوە بوو".