نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوەو دۆسیەی ئاویان تاوتوێ کرد

09-10-2025 01:57

پەرەگراف- لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوەو چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە.

 سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

"له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كراوە، نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك، "به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات".