
پەرەگراف
تورکیا بڕیاریدا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەکەدا کردەوە، ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیادا درا.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سوپاس و پێزانين بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌نەوه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و ئاسمانی خۆی به‌ڕوویدا بکاته‌وه.
"ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت" سەرۆکایەتی هەرێم وادەڵێت.
سەرەتای ئەم مانگە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی سەر فڕۆکەخانەکەی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوەو تا 6ی کانوونی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت.
تورکیا لە 3-4-2023دا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخست کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نیشتنەوەیان بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن، بڕیارەکەی تورکیا سەرەتا بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، بەڵام دووتر چەند جارێک درێژکرایەوەو تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
ئەوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوکات دوای ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، هۆکاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا ئاشکرا کرد‌و وتی: "بەهۆی چالاکییەکانی پەکەکەوەیەو لە چوارچێوەی هەوڵەكانی رووبەرووبوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستانە". وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتیشی "چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی زیادیان کردووەو دزەیان کردووەتەناو فڕۆکەخانە، ئەوەش هەڕەشە لە ئاسایشی فڕۆکەوانی دەکات".
بەرپرسانی سلێمانی بەردەوام تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکەنەوەو جەخت لە مەدەنی بوونی فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.