
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه 25-9 له تۆ بكرێت "ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟"، یه‌كێكه له مههزهلهترین پرسیاره‌كانی دنیا، ئاخر له هیچ كات و سه‌رده‌م و دۆخ و شوێنێكدا نه‌بوه، پرسیارێكت لێبكرێت و كار به وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌كرێت.
گریمان زۆرینه‌ی وه‌ڵامه‌كان (به‌ڵێ) ده‌بێت، ئه‌ی دوای (به‌ڵێ) چی؟!
كێشه‌ی نێوان وشه‌ی (به‌ڵێ) و (نه‌خێر) بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌یه؛ ئه‌وه نیه كه وه‌ك دو وشه‌ی دژ به یه‌ك بتوانن وه‌ڵامیان بۆ پرسه‌كه هه‌بێت، به‌ڵكو هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م دو بۆچونه‌دا به‌دی ناكرێت.
(به‌ڵێ) بۆچی؟ (به‌ڵێ) بۆ چ شتێك؟ (به‌ڵێ) بۆ كام مه‌به‌ست و ئامانج؟ ئه‌وانه‌شی خۆیان به هه‌ڵگری په‌یامی ڕیفراندۆم نیشانده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌شی كه دوای هه‌ڵگرانی ئه‌م په‌یامه كه‌وتون، تائێستا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌یان لا رون نه‌بۆته‌وه!
كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، كاتێك ئه‌وان ده‌ڵێن "ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه"، كه‌واته چ كارێكیان به‌م ئه‌نجامه هه‌یه؟ ڕیفراندۆمیان بۆچی ده‌وێت؟ ئایا له‌م بارودۆخه‌دا؛ له‌م قه‌یران و بێ موچه‌یی و بێ بازاڕی و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاریهدا، له‌و لێشاوه ئاڵۆزیه ناوخۆیی و دهرهكیهدا، چ كارێكیان به بۆچونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه؟
بۆچی گومانه‌كان به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمی بێ ئه‌نجام؛ رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بن؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بۆ ڕیفراندۆم ئاماده‌یه؟
جارێكی تر به‌كارهێنانه‌وه‌ی كارتی سه‌ربه‌خۆیی له‌م ساته وه‌خته‌دا، جگه لهتهمومژاوی كردنی ئه‌و دۆخه رونهی كه بۆچی خه‌ڵك برسی و هه‌رێم بێ سه‌رۆك و وڵات بێ په‌رله‌مانه؛ هیچی تر نییه، ئه‌وه‌ی بارزانی كاری له‌سه‌ر ده‌كات كوشتنی كات و له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێم و، ئه‌وه‌ی شوێنكه‌وتوانیشی مه‌به‌ستیانه؛ وه‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له‌و ئیمتیازاته ناشه‌رعیه‌یه كه بارزانی و پارته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ن كه رێگه بۆ ڕیفراندۆمه بێ ئه‌نجامه‌كه خۆش ده‌كه‌ن.
هیچ تاکێکی کورد نیە لەگەڵ خواست و ئومێدی دەوڵەت و سەربەخۆییدا نەبێت. بەڵام راگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌كه‌سانێك ناكرێت كه سه‌رده‌سته‌ی تاڵانكردنی هه‌رێم و پێشڕه‌وی برسیكردنی میلله‌تێكن، (به‌ڵێ)كردن بۆ ڕیفراندۆم جگه له به‌خشینه‌وه‌ی ئومێدی مانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌ركوتكه‌ر هیچی تر نییه، (به‌ڵێ)كردن بۆ ڕیفراندۆم به‌دیوه شاراوهكهیدا؛ (به‌ڵێ)یه بۆ قبوڵكردنی ئه‌و حوكمه تۆقێنه‌ره دور لهدیموكراسیهی كه سه‌ره‌تاكه‌ی به شه‌ڕی ناوخۆ و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی به خیانه‌ت و كۆتایی و بهردهوامیهكهی به تاڵانكردنی هه‌رێمه‌وه سهرقاڵبوه.