کوردەکانی عێراق پێویستە دیموکراسی لەپێش سەربەخۆیی دابنێن

07-10-2017 11:18

‎ 
‎وەرگێڕان؛ ئاراس حەمەجەزا

 

‎بەرپرسانی كوردستانی عێراق بەدەست دەرئەنجامە چاوەڕوانكراوەكانی ڕیفراندۆمی سەركێشانەیان بۆ سەربەخۆیی دەناڵێنن. حكومەتی عێراق هەوڵەكانی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ توركیا و ئێران سزای توند بەسەر هەرێمدا بسەپێنن، لە نێویاندا قەدەغەی گشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم. ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاش كە هاوپەیمانی كوردستانە، هەڕەشەی داخستنی بۆری نەوتەكەی هەرێم دەكات كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتەكەیەتی. هاوكات، ئەمەریكا، كە هاوپەیمانی زۆر گرنگی لە مێژینەی كوردە ڕیفراندۆمەكەی بە ناشەرعی لەقەڵەمداو پشتیوانی لێنەكردوە.

 

كەیسێكی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی كوردەكان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، گەلێك كە جینۆسایدی لەسەر دەستی سەدام حسێن بینیوە و بە درێژایی مێژوو هەڵاواردراوە لە توركیا، ئێران و سوریا. زیاتر لە دوانزە ساڵی دوای سەدام حسێن، حكومەتی عێراق مافە یاساییەكانی كوردستانی نەداوە، لە نێویاندا داهاتی نەوت. بەڵام مەسعود بارزانی بیانووی داوەتە تەنانەت دەست دۆستەكانی كوردستانیش بۆ ئەوەی نەیاری ڕیفراندۆم بن.

 

 

‎هێزەكانی دەرەوەی حزبەكەی مەسعود بارزانی كە رڕیفراندۆمیان ڕەتكردوەتەوە یان نەیار بوون، بە كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی بووە، مەسعود بارزانی كەماوەی یاسایی ئەم خولەی لە دوای هەڵبژاردنەوە چوار ساڵە بەسەر چووە، بەدوای زیندوكردنەوەی ئاستی جەماوەریی ناوخۆییەوەیە. لەم ساڵانەی دواییدا خۆی و پارتەكەی تەركیزیان لەسەر دەسەڵات بووە لەسەر حسابی ئەوەی كە وەك دیموكراتییەكی تازە پێگەیشتوو بخەمڵێنرێت: سەرەڕای ئەوەی مانەوەشی لە پۆستەكەی دوای ئەوەی كە ماوەكەی تەواو بووە، بارزانی پەرلەمانیشی داخستوە. ئێستا لە هەرێم باس لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كوردستان لە یەكی مانگی داهاتوو دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنە درێژخایەنەكەی بارزانی بۆ جێهێشتنی كورسی سەرۆكایەتی گومانی لێدەكرێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی گوماناوییانەی كاندید بۆ هەڵبژاردن.

 

 

‎لەگەڵ بەرەوپێش چوون بە ڕیفراندۆمەوە، بارزانی ئەو مەترسییەی وەلاناوە كە لەسەر ڕۆڵی هاوپەیمانی دژی داعش دروست دەبێت لەگەڵ نا ئارامی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی كە بۆ ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی لە پێشە. بارزانی عەبادی و ئەردۆغانی بە شتێكی دیكە توڕەكردوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە لە ناوچە جێناكۆكەكان بە كەركوكیشەوە. بارزانی هێڵی سوری ئیدارەی ئەمریكای بە سەرۆكایەتی ترەمپ تێپەڕاندوە، لە كاتێكدا كوردستان بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە بەرگری سەربازی ئەمەریكا دەبەستێت.

 

ئیدارەی ئەمەریكا كە بە كێشە دەرەكییەكانی ترەوە سەرقاڵە، ڕەنگە ئێستا بیەوێت بەرپرسانی كورد بخاتە بەردەم تاقیكردنەوەی بەرگەگرتنی دەرئەنجامی ئەو بڕیارە هەڵەی كە داویانە. بەڵام ناتوانن ئەوە بكەن. ئەمەریكا هێشتا پشت بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەبەستێت كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بۆ ئەوەی كۆتایی بە داعش بهێنێت، ڕیفراندۆم ئەو هاوپەیمانییە ناسك و ناجێگیرەی لە دۆخی شەڕی ناوخۆیی نزیككردوەتەوە، بۆیە دەبێت دەستێوەردانی ئەمەریكا بۆ ڕێگرتن بێت لەو ڕێكەوتنەی كە لە نێوان كوردستان و بەغدا لە لایەك و ئەنكەرە لە لایەكی تربێت.

 

پێویستە فشار لە كوردەكان بكرێت بۆ ئەوەی هیچ هەنگاوێكی دیكە بەرەو سەربەخۆیی نەنێن، بەشداری لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی عێراق بكەن لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاكان لەسەر هەرێم.

 

هاوكات پێویستە بارزانیش ڕێگە بدات هەرێم بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی یاسا و دیموكراسی - بەبێ‌ ئەوەش هیچ چانسێكی بۆ سەركەوتن نیە.