
تەقەلایەكی مەترسیدار هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، ڕاستە ئەو دامەزراوەیە وەك باقی دامەزراوەكانی تر زۆر خراپ بەكارهاتوەو زیاتر لەقازانجی تەبەقەی گەندەڵ بەكارهاتوە، بەڵام وەك خودی دامەزراوەكە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی نیشتمانی هەیە، زیاتر لە 300 هەرێم لەو جیهانە هەیە تەنها ئەو هەرێمانە ڕەهەندی دەولییان هەیە كە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمیان هەیە، وەك؛ باسكو كەتەلۆنیاو كۆرسیكاو فەڵەستینو كوردستان، پیشووتریش كۆسۆڤاو خوارووی سودان.
هەردەم خواستی داگیركەران بوە كە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم نەمێنێت بەتایبەتی توركیا مەرجی خستەسەر حزبی دەسەڵات كە ئەودامەزراوەیە هەڵوەشێنێتەوە تا پەیوەندیان ئاسایی ببیتەوە.
لەلایەكی تریش سەرۆكی پیشووی هەرێم مەلەفی دەولی داخراوەو ناتوانی هیچ پۆستێكی فەرمی (كوردستانیو عێراقی) وەرگرێ، بۆیە ئەوانیش خوازیارن ئەوپۆستە نەدرێتە كەسێكی ترو هەڵوەشێتەوە یان جارێ سڕ بكرێت، نەمانی ئەو دامەزراوە خزمەتیكی گەورەشە بە بەغداو بچوككردنەوەی هەرێمەو ئیتر بەغدا دەتوانێ وەك بەسرەو ڕومادی تەعامولی قانونی لەگەڵ هەولێرو سلێمانیو دهۆك بكات.. لەگەڵ زۆر سەلبیاتی تر.