بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئه‌ورووپادا، به ڕه‌گه‌ز توركێكی مسوڵمان ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا

چه‌ند كاتژمێرێكی تر جیهان و ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م ڕووداوێكی مێژوویدان، كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز توركی مسوڵمان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی به‌ریتانیای خانه‌خوێی مه‌سیحیه‌ت (كاسۆلیك) و ئه‌ورووپادا، ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران.
- بۆریس جۆنسن كێیه؟
بۆریس جۆنسن كه له خێزانێكی مسوڵمانه و به ڕه‌گه‌ز توركه، له ساڵی ١٩٦٤ له نیویۆرك له دایك بووه، باپیره گه‌وره‌ی عه‌لی كه‌مال، له كۆتایی سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ڕۆژنامه‌ی ئهقدامی له نه‌مسا و سویسرا ده‌ركردووه و نه‌یاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه.
دواتر له سه‌رده‌می جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی توركیای دوای ڕووخانی عوسمانییه‌كاندا، له (١٩١٩-١٩٢٣) عه‌لی كه‌مالی باپیری، وه‌زیری ناوخۆ بووه له حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌دری ئه‌عزه‌م محه‌مه‌د فه‌ریددا، به‌ڵام ته‌نها دوای سێ مانگ له پۆسته‌كه‌یدا، ساڵی ١٩٢٢ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی مسته‌فا كه‌مال (ئاتاتورك)ـه‌و به تۆمه‌تی سیخوڕی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له سێداره دراوه، پێستی جه‌سته‌یان لێكرده‌وه و به دره‌ختێكدا هه‌ڵیان واسی.
- بۆریس جۆنسن و ئیسلام:
بۆریس جۆنسن هه‌رچه‌نده باپیر و دایك و باوكی مسوڵمانه، خۆیشی له قۆناغی زانكۆدا توندڕه‌و بووه به جۆرێك هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی كه ساڵی ١٩٩٣ لێی جیابووه‌ته‌وه، ناچار بووه مسوڵمان ببێت، به‌ڵام له ساڵی ١٩٩٩وه به ئاشكرا دژایه‌تییه‌كی زۆری بۆ مسوڵمانان هه‌یه و پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیله و هه‌فته‌ی پێشووش ڕایگه‌یاند من جووله‌كه‌ی هرتزلیم (الصهیونیه)م، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی مسوڵمانێكی توندڕه‌ون، به جۆرێك یه‌كێك له كوڕه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردووه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
- جۆنسن ڕۆژنامه‌نووسێكی دیاری به‌ریتانیایه:
بۆریس جۆنس ده‌رچووی به‌شی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كلاسیكه و له ساڵی ١٩٩٥ له ڕۆژنامه‌ی تایمز و ده‌یلی تیلگراف ده‌ستی به نووسین كردووه. ساڵی ١٩٩٩ بووه به سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سپیك تایتور) و ساڵی ٢٠٠١ وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردراوه، تا ساڵی ٢٠٠٨ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه.
ساڵی ٢٠٠٨ وه‌ك عمده‌ی (پارێزگاری له‌نده‌ن) هه‌ڵبژێردراوه، تا ساڵی ٢٠١٦ پارێزگاری له‌نده‌ن بووه. یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی پارتی پارێزگاران كه داكۆكیی سه‌ختی له ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه و دوای سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی ده‌رچوون له كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ده‌ڤید كامیرۆن، تیریزامه‌ی له حكوومه‌ته‌كه‌یدا بۆریس جۆنسنی وه‌ك وه‌زیری ده‌روه و كاروباری كۆمۆنویلس دیاری كرد، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٨ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ئایا بۆریس جۆنسن دۆستی كورده؟
به‌شێك له ڕاگه‌یاندنی كوردی بۆریس جۆنسنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا به دۆستی كورد ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام لێره‌یه ته‌نها سێ هه‌ڵوێستیتان بۆ ده‌خه‌مه ڕوو:
١- بۆریس جۆنسن ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو (٢٠١٦-٢٠١٨) له كاتی ڕیفراندۆمی كوردستاندا دژایه‌تییه‌كی زۆری ڕیفراندۆمی كرد و زیاد له نۆ جار به لێدوان و ڕاگه‌یه‌ندراو دژی ڕیفراندۆم و مافی سه‌ربه‌خۆیی كورد وه‌ستایه‌وه.
٢- له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا، بۆریس جۆنسن پشتیوانیی توركیای كرد و ڕایگه‌یاند كه توركیا مافی خۆیه‌تی سنوور و ئاسایشی خۆی بپارێزێت.
٣- بۆریس جۆنسن ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له شكستپێهێنانی ڕیفراندۆمدا، ئه‌و كاته‌ی خوێنی پیشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی كه‌ركووك و سحێلا و پردێ وشك نه‌بووبووه‌وه له ٢٠١٧/١٠/٢٣ به هه‌وڵی بۆریس جۆنسن كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی (BP) بریتش پترلیۆم ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكدا گرت.
بۆیه ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی باسی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی به‌و چه‌ند وتاره‌وه هه‌یه كه جۆنسن دژی سه‌دام له گۆشه هه‌فتانه‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تیلگراف ده‌ینووسی و به‌و هێرشه توندانه‌وه هه‌یه كه له گۆڤاری (المشهد) ده‌یكرده سه‌ر سه‌دام كه خۆی سه‌رنووسه‌ری بوو، ساڵانه ٢٥٠ هه‌زار جونه‌ی ئیسته‌رلینی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرت.
بۆیه به خۆنیشاندانی كه‌سێك به جلی كوردیی فه‌یكه‌وه كه به پاره شتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بنووسێت، نابێت به دۆستی كورد. دۆستایه‌تیی سیاسی، دڵداری نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دوولایه‌نه بنیات ده‌نرێت. كورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه دۆستایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه دروست بكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه تاكتیكێكی كاتیی به‌كارهێنانی كورده بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، دواتر ده‌یكه‌ن به قوربانی.
- بۆریس جۆنس بۆچی به (تره‌مپی به‌ریتانیا) به‌ناوبانگه؟
بۆریس جۆنسن و تره‌مپ ته‌نها له شێوه و قژی ئاڵتوونی و له‌دایكبوونی هه‌ردووكیان له شاری نیویۆرك له یه‌ك ناچن، به‌ڵكو له ڕووی سیاسه‌ت و پشتیوانیی ئیسرائیل و دژایه‌تیكردنی ئیسلام و ده‌مارگیری و ڕاڕایی و ناڕاستگۆی و ههڵهشهییهوه، ته‌واو هاو شێوه‌ن، هه‌ر بۆیه تره‌مپ پێش دوو مانگ ڕایگه‌یاند جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نایاب ده‌بێت بۆ به‌ریتانیا.
جۆنسنیش بڕیاری دا ئه‌گه‌ر ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت و له یه‌كه‌م مانگی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ڕێكه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا ده‌كات ، ڕایگه‌یاند تره‌مپ هاوڕێیه‌كی زۆر سه‌رنج ڕاكیشه و به‌باشی له‌یه‌ك تێده‌گه‌ین و له‌زۆر پرسدا هاوڕاین.
- ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م بۆریس جۆنسن:
بۆریس جۆنس له كاتێكدا ده‌بێت به سه‌رۆك وه‌زیران كه به‌ریتانیا گیرۆده‌ی ده‌یان كێشه‌یه گرنگترینان:
١- كێشه‌ی برێكزت و ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بووه هۆی شكست و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تیریزامه‌ی
٢- كیشه‌ی داكشانی ئابوری به‌ریتانیا و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و دابه‌زینی به‌های پاوه‌ن و هه‌ڵهاتنی وه‌به‌رهێنان له‌وڵاته
٣- كێشه‌ی ئێران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كهشتیهنهوتیهكانی و مه‌ترسی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بازرگانی به‌ریتانیادا.
٤- كێشه دووباره سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌كانی ئیرله‌ندای باكور و سكۆتلاند .
ئه‌مانه و چه‌ندین كێشه‌ی تر چاو‌ڕێی سه‌رۆك وه‌زیرانه قژ ئاڵتونیه‌كه ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌سه‌ر كێشیه‌كی گه‌وره بۆ جۆنسن كه ئایا هه‌مان چاره‌نوسی تیریزامه‌ی ده‌بێت و شكست دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ركاری ڕۆژنامه‌نوسی ، یان ده‌بێت به گۆڵدن مانهكهی به‌ریتانیا و ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام.