
عادل عه‌بدولمه‌هدی باشترین ده‌رفه‌ته
چومه‌وه سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کان.
سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤، له کۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی له هۆڵی پرۆتۆکۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان، منیش وه‌ک نوێنه‌ری گۆڕان به‌شداربووم، کۆبونه‌وه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی، ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانەسروشتییەکان بوو، ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردبوو، وتی" خۆمان نه‌وت بفرۆشین زۆر زیاترمان ده‌ستده‌که‌وێت له‌وه‌ی به‌غدا" ڕاپۆرته‌که‌ی کێڵگه به‌کێڵگه‌ی کوردستان ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت و داهاته‌که‌ی دیاری کردبوو! ئێستا نوسخه‌یه‌کی ئه‌و ڕاپۆرته پڕ هه‌ڵه‌یه‌ی ئاشتی هه‌ورامیم له‌به‌رده‌سته، بۆنمونه له ساڵی ٢٠١٦دا، ته‌نیا داهاتی کێڵگه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ٣٨ ملیار دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا داهاتی نه‌وت له‌و ساڵه‌دا ٣ ملیار دۆلاری دیاره! واته پێشبینیه‌که ٩٠٪ نادروست بوو.( به‌وێنه به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌و پێشبینیانه داده‌نێم که هۆکاری گرفت و قه‌یرانن).
پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ کۆبونه‌وه هه‌موو شتێکیان بڕیبوویه‌وه، هیچ شتێکیش له‌و کۆبونه‌وه نه‌خرایه ده‌نگدان.
ترسی بڕینی به‌شه بودجه‌ی به‌غدامان باسکرد، وتیان: سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشین زیاترمان ده‌ستده‌که‌وێت له‌وه‌ی به‌غدا پێمانده‌دات.
زانیاری هه‌ڵه بڕیاری هه‌ڵه دروستده‌کات، بڕیاری هه‌ڵه‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌ی به‌دوادێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی، داهاتی نه‌وت مانگانه ده‌گاته نزیکه‌ی ٣ ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا ١٠٪ ئه‌و پاره وه‌ک داهاتی نه‌وت ده‌گاته وه‌زاره‌تی دارایی.
ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتیش یه‌ک ملیۆن نیه‌و ٤٣٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه.
له‌به‌رمیلێک نه‌وتیش ته‌نیا ١٩ دۆلاری ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی.
ده‌بێت به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌و بگوترێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه‌وت شکستی هێنا، له‌بری خۆشگوزه‌رانی قه‌یران و قه‌رزی هێنا.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگ بوو
سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشن، پاره بچێته بانکی ئه‌هلی وردبینی نه‌کرێت، به‌ناوی کۆمپانیای خزمه‌تگوازاری و سکویرتیش چه‌ندین به‌رپرسی باڵا له‌ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بوون به خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار.( به‌به‌ڵگه هه‌مووی هه‌یه)
کێشه‌ی گه‌وره‌ی قه‌رزو قه‌یرانیش بۆ خه‌ڵک بوو.
چاره‌سه‌ر چیه؟
سیاسه‌تێکی ژێرانه‌و واقع بینانه، باشترین بژارده بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانێکی قوڵ نه‌بێت... ڕێککه‌وتنێکی سه‌نگینه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێک وه‌ک عادل عه‌بدولمه‌هدی دڵسۆزانه نایه‌وێت کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ بودجه چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌سته‌مه دوای عادل عه‌بدولمه‌هدیش سه‌رۆک وه‌زیرانێکی ئاوا هاوسۆز بۆ کورد له عێراقدا حاکم بێت، بۆیه باشترین بژارده ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی.
ئه‌گه‌ر به ژماره‌و بیرۆکه‌و پرۆژه‌ی ئاشتی هه‌ورامی حکومه‌تی هه‌رێم بڕوات له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا ڕێکبکه‌وێت، هه‌رگیز ڕێکناکه‌وێت و هه‌رێمی کوردستانیش له ٢٠٢٠دا تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره ده‌بێت، که چاوه‌ڕواننه‌کراوه.
بۆیه باشترین بژارده ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا.
دراسه‌ی ورد، پێشبینی واقعی، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان پێش دانوستان گرنگ‌و پێویسته‌و من خۆم ئه‌مه‌م به به‌رپرسان وتووه به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی که ئه‌ندامی لیژنه‌که‌یه.