
بڕیاری ژماره ٧١/ ئیتیحادی/ ٢٠١٩ی دادگای باڵای فیدراڵی, سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی و ئیلزامیبوونی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عێراق, ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕێوشوێنێك بۆ سه‌پاندنی ئه‌مری واقیعی نوێ له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به تایبه‌ت كه‌ركووك.
به داخه‌وه ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ر ته‌نها له ڕووی ئابوورییه‌وه زیانبار نه‌بوو, به‌ڵكو بووه هۆی پاشه‌كشه‌ی پرسی خاك و خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تدان به پرسی نه‌وت و دواتریش ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌رگرتنی پرسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی. ته‌نانه‌ت له ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و گازی ناوچه جێناكۆكه‌كان بووه ئه‌وله‌وییه‌تی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم, له‌بری هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی خاوه‌ندارێتیی ئه‌و ناوچانه به شێوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی. له كاتێكدا كورد بۆ یه‌كه‌م جار بوو له مێژووی لانی كه‌م سه‌د ساڵی ڕابردوویدا كۆنترۆڵی نزیكه‌ی هه‌موو خاكه‌كه‌ی بكات. ئه‌و كات له‌بری پێداگری له‌سه‌ر دیاریكردنی سنوور به خوێن (ئه‌و سنوورانه‌ی به شه‌ڕ ڕه‌نگڕێژ ده‌كرێن, به شه‌ڕیش ده‌گۆردرێن) ده‌بوو پێداگری له‌سه‌ر ئیلتیزامكردنی حكوومه‌تی عێراق بكرێ له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و مادده‌ی ١٤٠، نه‌ك له‌شكركێشی بۆ ئه‌م ناوچانه.
ئێستاش سه‌ڕای به‌هه‌ده‌ردانی كاتی زێڕین, هێشتا دره‌نگ نه‌بووه و ده‌توانرێ له ڕێی گرتنه‌به‌ری ستراتیژێكی نیشتمانی كه خه‌ڵك و خاك له ناوچه جێناكۆكه‌كان بكاته ئامانج, هه‌وڵی دژوه‌ستانه‌وه‌ی ته‌عریبی نوێ و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع بدرێ, هه‌وڵ بدرێ به ڕوئیا و شێوازێكی كاركردنی نوێ و به دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌ی بته‌وی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی تری ئه‌م ناوچانه, ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نیی خزمه‌تگوزاری جیاواز بنیات بنرێته‌وه.
كاتیه‌تی هه‌رێم خۆی قوتار بكات له سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌ڵه‌ی ئێستا كه نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێم دروست بكات و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكات, به‌ڵكو بووه‌ته هۆی لاوازكردنی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی ئیتیحادی و وڵاتانی دراوسێش.
ساڵی ٢٠٠٨ گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكیدا به ناوی نه‌وت به‌رانبه‌ر به خاك, پێشنیاری كرد كه له به‌رانبه‌ر دواخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ (ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم) ڕێ به هه‌رێمی كوردستان بدرێ نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی بفرۆشرێ. ئه‌وكات هه‌موان ئه‌م پێشنیاره‌مان به خراپ زانی. به‌ڵام وا ئێستا هه‌م خاكمان دۆڕاندووه و هه‌م بێ دانپێدانانی حكوومه‌تی ئیتیحادی، نه‌وتی هه‌رێم كه موڵكی نه‌وه‌كانی داهاتووشه، تاڵانفرۆش كراوه.