
له ڕێكه‌وتی ١٠ - ٨ – ٢٠١٩ـه‌وه، ئه‌ستێره‌ی (سیریه‌س) دووباره له ئاسمانی نیوه‌گۆی باكووری زه‌ویدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، سه‌ره‌تای كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رما و ده‌ستپێكی فێنكبوونی كه‌شوهه‌وایه.
له كورده‌واریی خۆماندا له (١٠ ی مانگی ٨ به‌دوواوه)، ده‌ڵێن: وریای سه‌رمای شه‌و به. واته له‌و ڕێكه‌وته‌وه ورده ورده شه‌و سارد ده‌بێت. له كۆنیشدا زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌به‌ر گه‌رما، له سه‌ربان ده‌خه‌وتن، له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌وه ده‌بوو كه‌مێك خۆیان داپۆشن، به تایبه‌ت له به‌ره‌به‌یاندا.
سیریه‌س، به كوردی پێی ده‌ڵێن (گه‌لاوێژ) و به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (الشعری الیمانیه). زۆر جار له كه‌سه بهتهمهنهكانمانهوه گوێمان لێ بووه كه وتوویانه: (گه‌لاوێژ كه‌وت!) واته دووباره ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ له ئاسماندا هه‌ڵهاته‌وه، كه نیشانه‌ی فێنكبوونی كه‌شوهه‌وایه. له (١٠ ی مانگی ٨) ه‌وه، به كاتژمێرێك پێش خۆرهه‌ڵهاتن، گه‌لاوێژ ده‌رده‌كه‌وێت، تا ورده ورده ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی زۆر ده‌بێت. له كوردیدا چه‌ند ناوێكی تریشی هه‌یه، وه‌ك: كاروانقڕان، كاروانكوژه، قورخ.
ئه‌ستێره‌ی سیریه‌س، یه‌كێكه له دره‌وشاوه‌ترین ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه له دوای (خۆر، مانگ، زوهره، مشته‌ری، مه‌ریخ و عه‌تارد).
قه‌باره‌كه‌ی دوو هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆر زیاتره. نزیكترین ئه‌ستێره‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه و ٨.٦ ساڵی تیشكی دووره! ته‌مه‌نی (٢٤٠) ملیۆن ساڵه، به‌مه‌ش گه‌نجترین سیستمی خۆرییه له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێستا كه‌مترین ژماره‌ی خه‌ڵك له سه‌ربان ده‌خه‌ون، به‌ڵام هه‌ر وریای سه‌رمای شه‌و بن!
***
تێبینی: كاتێك ده‌ڵێین: ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ٨.٦ ساڵیی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره، واته ئه‌و تیشكه‌ی له كاتی بینینیدا ده‌یبینین، ٨.٦ ساڵ تیشكی پێش ئه‌و تیشكه‌ی ئێمه له‌و چركه‌یه‌دا ده‌یبینین، له ئه‌ستێره‌كه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه به‌ره‌و ئێمه؟!
سه‌رچاوه:
Sky guide
Wikipedia (Arabic, Kurdish, English)