
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چوار دۆسیه هه‌یه كه ده‌بێت هه‌رێم شاندێكی هونه‌ریی زۆر شاره‌زای هه‌بێت تا بتوانێت به سه‌ركه‌وتوویی بابه‌ته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كۆتاییان پێ بێنێت. پاشان شاندی سیاسی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ته، واژووی بكات و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێم له وه‌زاره‌ته ئیتیحادییه‌كان داخڵی یاساكانی بكه‌ن، به تایبه‌ت یاسای بوودجه، په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا بتوانن چاودێری و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه به وردی بكه‌ن.
دۆسیه‌كان:
۱- قه‌رزه‌كانی هه‌رێم، كه به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیی هه‌رێم، بڕی (۲٤) ملیار دۆلار قه‌رزاربار بووه له‌و كاته‌ی پشكی بوودجه‌ی بۆ نه‌هاتووه، بۆیه هه‌رێم چۆن بتوانێت ئه‌م قه‌رزانه شه‌رعیه‌ت پێ بدات، تا ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت، چونكه قه‌رز له ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی ده‌بێت به یاسا ڕێك بخرێت و خراوه. ده‌بێت هه‌رێم بتوانێت مقاره‌نه بكات له ته‌واوی قه‌رزه‌كانی عێراق و دابه‌زین و به‌كارهێنانی یه‌ده‌كی نه‌ختینه‌یی كه به وردی لای ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌یه.
۲- دۆسیه‌ی نه‌وت: هه‌رێم ده‌بێت بزانێت به‌غدا چه‌ندی له جه‌ولاتی تراخیص (حه‌قده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان)دا خه‌رج كردووه و كه‌موكووڕییه‌كانی دیراسه بكات و بۆشاییه‌كانی به هه‌ند وه‌ربگرێت. له‌و به‌راورده‌دا بتوانێت به‌غدا قایل بكات به‌وه‌ی كه هه‌ێم بۆ گرێبه‌ست به‌شداریی به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردووه و ئه‌م دۆسیه‌ش كه‌م تا زۆر لای ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌ست ده‌كه‌وێت.
۳- پشكی هه‌رێم له بوودجه: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌رێم داوای پشكی له سه‌دا ۱۷‌ی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به بڕوای من ده‌بێت هه‌رێم له بوودجه‌دا دانوستان له‌سه‌ر هه‌یكه‌لیه‌تی یاسای بوودجه بكاته‌وه، قازانجی زیاتر ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌شیان له هه‌رێم شاره‌زای باشمان هه‌ن كه بتوانین له‌م دۆسیه‌دا پشتیان پێ ببه‌ستین، به تایبه‌ت ئه‌م ناوانه (یاسین نه‌ریمان، هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی بوودجه له وه‌زاره‌تی دارایی كاك عه‌بدوڵڵا و كاك نادر و خاتوو په‌ریخان). هه‌روه‌ها د. فازڵ نه‌بی و د. ئه‌حمه‌د چاوشین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی خولی دووه‌می په‌رلمانی ئیتیحادی. هه‌ندێ كه‌سی دیكه له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌كانی عێراق و هه‌رێم.
٤- داهاته‌كانی نانه‌وتی، به تایبه‌ت داهاتی گومرگ و باجه‌كان، كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك مامۆستا حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی كه‌لار و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له ورده‌كارییه‌كانی شاره‌زان.
٥- دۆسیه‌ی پێنجه‌م خواستی منه كه زیاد بكریت بۆ دانوستان، ئه‌ویش (گه‌نمی جووتیاران)ـه.
ئه‌م پێشنیارانه‌م له دڵسۆزیمه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌م نییه خۆم به شداری پێ بكه‌ن له شانده‌كاندا، چونكه من نیازی به‌شداریی هیچ شاندێكم نییه و هه‌وڵی خۆم له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی داراییدا چڕ ده‌كه‌مه‌وه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.