
ئیسرائیل شه‌ڕی ئاشكرای دژی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ڕاگه‌یاندووه، به‌شێكی زۆر له توانا سه‌ربازی و مووشه‌كییه‌كانی له سووریا و عێراق تێكشكاندووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له تێكشكاندنی، چونكه مه‌ترسییه‌كانی ئێران هێڵی سووری به‌زاندووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا كاتی هاتووه، لوبنانه، كه ئێران ٨٥ هه‌زار مووشه‌كی كورتمه‌ودا و و ناوه‌ندمه‌ودا و كاتیۆشای ڕاده‌ستی حیزبووڵڵا كردووه و له لوبنان حه‌شار دراون، هه‌ر بۆیه پێش ڕوودانی كاره‌سات، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ناویان ببات.
ڕه‌وانه‌كردنی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریی ئیسرائیل بۆ باشووری به‌یرووت و فڕینیان به به‌رزیی چوار مه‌تر و خستنه خواره‌وه‌ی له‌لایه‌ن حیزبوڵڵاوه، سینارۆ و داوێك بوو حیزبوڵڵا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بوو.
شه‌وی دواتر ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی و حیزبوڵڵای لوبنان (جبهه المقاومه) له ناوچه‌ی بیقاعی لوبنان، حیزبوڵڵا بیده‌نگ بوو، ئه‌مڕۆیش له دارستانه‌كانی شه‌بعا گۆكایه‌كی مووشه‌كی كرده ئامانج، هه‌ر بیده‌نگه.
به‌ڵام پێناچێت ئارامگرتنی حیزبوڵڵا به‌رده‌وام بێت، چونكه له‌ژێر فشارێكی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدایه و به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و وه‌ڵام دانه‌وه، ئیسرائیل هه‌ر هێرش ده‌كات و شه‌ڕ یه‌خه‌ی گرتووه و ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت.
ئیسرائیل ده‌وێت شه‌ڕێكی سنووردار هه‌ڵبگیرسێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ته‌واوی توانای مووشه‌كیی حیزبوڵڵا تێك تێكبشكێنت و له‌ناوی ببات. ده‌ستپێكردنی ئه‌م شه‌ڕه له ئێستادا گرنگه، چونكه 17-9 هه‌ڵبژاردنی كنێسته و ناتانتاهۆ پێویستی به‌م پاڵهوانبازییهیه، چونكه ئاستی جه‌ماوه‌ریی لاواز بووه.
به‌ڵام ڕه‌نگه پرسیاره‌كه ئه‌وه بێت: بۆچی ئێران بیده‌نگه؟! له كاتێكدا له ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه تا ئیستا زیاتر له ٧٠٠ باره‌گا و كۆگای مووشه‌ك و بنكه‌ی سه‌ربازیی به ٢٧٦٩ مووشه‌كی فڕۆكه و دوورهاوێژ بۆردوومان كراوه، زیاتر له ٢٠٠ سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سوپای پاسداران له‌و هێرشانه‌دا كوژراون، به‌ڵام سه‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیله، به‌ڵام بێده‌نگه.
هۆكاری بێده‌نگیی ئێران له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیسرائیل به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، شه‌ڕی ده‌وێت و بۆ بیانویه‌ك ده‌گه‌ڕێت تا شه‌ڕ و هێرشه‌كانی بباته قووڵایی خاكی ئێران، به‌رپرسانی ئێرانیش له‌مه تێده‌گه‌ن بۆیه بێدنگن.
هۆكارێكی تر په‌یوه‌سته به ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌وه، چونكه هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زیانی گه‌وره به پێگه و ناوبانگ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئیسرائیل و لۆبیی یه‌هودی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی هه‌یه، له نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا، به دڵنیاییه‌وه ئیسرائیل هه‌ڵده‌بژێرن.