
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا قسه‌وباسێ په‌یدابوو كه ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به مه‌رجه‌عێك هه‌یه، واته پێویستی به كه‌سێ هه‌یه كه له سه‌رووی هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو هه‌یئه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێ و هه‌رچی وت ده‌بێ بێموناقهشه جێبه‌جێ بكرێ.
جاران پاشا ئه‌و مه‌رجه‌عه بوو، ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و دنیایی له ده‌ستدا بوو، هه‌رچی بوتایه وه‌كو یاسا ده‌بوو جێبه‌جێ بكرایه. شیعه‌كان ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌زعێكی تایبه‌تیان هه‌بوو، پیاوی ئایینیی گه‌وره –ئایه‌توڵایه‌ك– ده‌بووه مه‌رجه‌عێكی ئایینی، حه‌رام و حه‌ڵاڵی به فتوایه‌ك دیاری ده‌كرد. كه ئه‌وانیش بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، پاشا بوو به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی و دنیایی. ئێسته‌ش له ئێران‌دا هه‌ر وایه. ئایه‌توڵلا خامنه‌ئی سه‌رچاوه‌ی –مه‌رجه‌عی– هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی و دنیاییه به ناوی (ولایه‌تی فقیههوه ).
له عێراقدا، ئه‌گه‌رچی شیعه‌كان زۆرینه‌ی دانیشتووان بوون، له ٥٠٠ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا والییهكان هه‌ر له سوننه‌كان بوون و قه‌ت شیعه نه‌كراوه به والی. پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیش ئیستیعماری به‌ریتانی له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ڕێبازی عوسمانیه‌كان ڕۆیشتن، تا ١٩٤٧ كه بۆ یه‌كه‌م جار ساڵح جه‌بر كرا به سهرهكوهزیری عێراق، به هیوای ڕازیكردنی شیعه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی په‌یمانی پۆرتسموس. له‌به‌ر ئه‌وه شیعه نه‌یانتوانیوه سه‌رچاوه‌ی حكومڕانی له خۆیان دانێن، به‌ڵام هه‌میشه مه‌رجه‌عی ئایینی له خۆیان بووه. ئێسته سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عه .
هێنده‌ی من به‌ئاگابم، ئه‌م جۆره مه‌رجه‌عیه‌ته‌ی كه باس ده‌كرێ، له مێژووی كوردا نه‌بووه. بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ شێخه‌كانی قادری و نه‌قشبه‌ندی بوو بوون به جۆرێ له مه‌رجه‌ع بۆ ده‌روێش و سۆفییه‌كان. ئه‌مه پرسێكی ئایینی بوو و به‌س، تایبه‌تیش بوو به‌و كه‌سانه‌وه كه ده‌روێش یان سۆفی بوون .
جگه له‌مه‌ش، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له ساڵی ١٩٧٤ – ١٩٧٥، گه‌لی كوردی باشوور، مه‌لا مسته‌فای قبووڵ كرد وه‌كو سه‌ركرده و مه‌رجه‌ع و به ته‌مای سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی بوو، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و هیوایه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی لمین دانرابوو، چونكه جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه درابووه ده‌ستی شای ئێران و ئه‌نجامیش ئه‌و داڕمانه ترسناكهبوو كه له ئازاری ١٩٧٥ بینیمان. ئه‌م پڕۆژه خه‌یاڵییه جارێكی‌تریش له ٢٥ ئه‌یلولی ٢٠١٧ تاقی كرایه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بوو كهدیمان .
مه‌رجه‌عیه‌ت به‌م شێوازه‌ی كه ئه‌مڕۆ لای ئێمه باس ده‌كرێ، به هیچ جۆرێ له كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوودا، له‌گه‌ڵ دیموكراسی و سه‌رده‌می گڵۆباڵدا، له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی عیلمانیدا، جێگه‌ی نابێته‌وه. ئه‌و جۆره مه‌رجه‌عه كه له سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌یه‌ك، یان ئه‌نجوومه‌نی چه‌ند حیزبێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به بزاڤی دیموكراتی هاوچه‌رخه‌وه نییه و ته‌نها هه‌وڵ و كۆششێكه بۆ په‌رده‌پۆشی مه‌رجه‌عیه‌ته ئایینییه‌كه. ده‌یانه‌وێ به كراسێكی تازه‌وه، به ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌حزابه‌وه، دیكتاتۆرێكی تازه بسه‌پێنن. به‌ڵێ ده‌كرێ سه‌رۆكی حیزب ببێ به مه‌رجه‌ع له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیدا بۆ كاروباری حیزبی – سیاسی -، به‌ڵام له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێ به مه‌رجه‌ع بۆ كۆمه‌ڵگه؟ ئه‌م شێوازه له مه‌رجه‌عیه‌ت واتای گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و دواوه به هه‌زار ساڵ !
به‌ڵێ چه‌رخی دیموكراسی و پێشكه‌وتن و گڵۆباڵیش ده‌بێ مه‌رجه‌عیه‌تی خۆی هه‌بێ بۆ كاروباری گشتی، ئیداری، سیاسی و ئابووریی وڵات، به‌ڵام ئه‌م جۆره مه‌رجه‌عیه‌ته ده‌بێ خودی كۆمه‌ڵگه بۆ خۆی دروستی بكات، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی ئازادی خاوێنه‌وه، وه‌كو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له وڵاته دیموكراتییه‌كان ده‌كرێ، نه‌ك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه درۆینه پڕ له ته‌زویر و ساخته‌كارییه‌ی كه له عێراق و كوردستاندا ده‌كرێ و په‌رله‌مانێكی پڕ له عه‌یب و ناشایسته‌ی پێ پێكده‌هێنرێ. مه‌رجه‌عیه‌تی پته‌وی بێ له‌كه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ كۆمه‌ڵگه، ته‌نها له ڕێگه‌ی دیموكراسییه‌وه به‌ده‌ست دێ. ئه‌و دیموكراسییه ئه‌مڕۆ لای ئێمه نییه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌یه بۆ ئاینده.