
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌قیقی سعوودیه له خاكی عێراق و ئێرانه‌وه و له سنووره‌كانی ئه‌هوازی ئێران و به‌سره‌وه، به ١٨ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و حه‌وت مووشه‌كی بالیستیی جۆری قودس و هیریز و به فه‌رمانی خودی عه‌لی خامنه‌ئی ئه‌نجام دراوه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره زۆر جیاوازتره له هێرشه‌كانی ڕابردووی ئێران بۆ سه‌ر سعوودیه و كه‌شتییه نه‌وتییه جیهانییه‌كان، چونكه:
١- هێرشه‌كانی ڕابردووی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا و زۆر جاریش به ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
٢- هێرشه‌كانی ڕابردوو كاریگه‌ری و مه‌ترسیی ڕاسته‌وخۆی دروست نه‌ده‌كرد بۆ سه‌ر ئاسایشی وزه‌ی جیهان، به‌ڵام هێرشه‌كانی ئه‌مجاره به جۆرێك كاریگه‌ر بوو كه قه‌یرانێكی سووته‌مه‌نیی له جیهاندا دروست كرد و نرخی سووته‌مه‌نیی له ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی سه‌دا ١٢% به‌رز كرده‌وه.
٣- مایك پۆمپیۆ و به‌شێك له سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌م هێرشه‌یان به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ناو بردوه، ئه‌مه‌ش له ڕووه سیاسییه‌كه‌وه به مانای ئه‌وه دێت كه ئێران سنووری هێڵی سووری به‌زاندووه.
٤- ئه‌م هێرشه تره‌مپی به ئاگا هێنایه‌وه كه بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا له‌ژێر مه‌ترسیی ئێراندایه، چونكه ئه‌گه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌قیق ئه‌نجام بدات، دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه.
٥- هێرشه‌كه ده‌كرێت به ١١ی سێبته‌مبه‌رێكی نوێ ناو ببرێت، چونكه به نێوده‌وڵه‌تی كراوه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و ٢٧ ده‌وڵه‌ت به‌شداری له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه هه‌روه‌ك چۆن هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌قیق جیاواز بووه له هێرشه‌كانی تر، به هه‌مان شێوه‌ش كاردانه‌وه‌كانیش جیاواز ده‌بێت، بۆیه به ڕای من:
١- تره‌مپ بڕیاری ئه‌نجامدانی هیچ هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران نادات، به‌هۆی مه‌ترسیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران، له‌بری ئه‌وه له پشت په‌رده و به نهێنی ڕه‌نگه هێرشی ئه‌لیكترۆنی یان هه‌ر هێرشێكی ناسه‌ربازی ئه‌نجام بدات.
٢- ئاراسته‌كردنی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌بارزی بۆ سه‌ر ئێران و داموده‌زگا نه‌وتی و سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی و كردنه ئامانجی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و سووریا و لوبنان، یه‌كێكی تره له ئه‌گه‌ر و بژاره‌كان.
٣- له‌سه‌ر ئاستی سیاسییش ئێران ده‌رفه‌تێكی ئاڵتوونیی له كاتێكی گونجاو‌دا به‌خشییه ئه‌مه‌ریكا، چونكه هێرشه‌كه وای كرد هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئێران پێكبهێنرێت و زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
٤- هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌فته‌ی داهاتوو له نیۆرك ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیار دژی ئێران ده‌ربكرێت، به‌وه‌ش باز به‌سه‌ر ڤیتۆی چین و ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ده‌دات.
٥- ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به ئاشكرا ڕایانگه‌یاند كه ده‌بێت وه‌ڵامێكی توندی هاوبه‌شی جیهانی هه‌بێت بۆ هێرشه‌كه.
بۆیه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا ده‌كرێت هێرشه‌كه هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی ١١ی سێبته‌مبه‌ر، یان داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه، پێناسه بكه‌ین و ده‌بێته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ و گۆڕانكاریی گرنگ. بۆمبه‌كه‌ی ئێران گه‌رمتر ده‌كات به جۆرێك ڕه‌نگه له هه‌ر سات و چركه‌یه‌كدا بته‌قێته‌وه.