
له دونیای ئه‌مڕۆدا یه‌كێك له ستراتیژیه‌ته گرنگه‌كانی خه‌باتی سیاسیی میللـه‌تانی چه‌وساوه‌ی وه‌ك ئێمه، بریتییه له گه‌یشتن به جیهان، گه‌یشتنه به ئه‌وانیتر، به‌و به‌شه‌ی جیهان كه ناوی مرۆڤایه‌تییه. له‌م گه‌یشتن به جیهانه‌دا دوو ڕه‌هه‌ند زۆر گرنگه: ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ببینرێت، له‌به‌رده‌می جیهاندا ده‌ربكه‌ویت، ڕێگر و به‌ربه‌سته‌كان ببه‌زێنیت و بگه‌یته به‌رچاوی جیهان. ئێدوارد سه‌عید كه باس له مێژووی خه‌باتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات، له‌وه ده‌دوێت ئه‌م مێژووه به‌رده‌وام یه‌ك ئاره‌زووی هه‌بووه، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی جیهان فهڵستینییهكان ببینێت. جگه له بینین، ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ش پێویسته، ڕه‌هه‌ندی ئه‌وه‌ی كه ببیسرێیت. له‌ڕاستیدا بینین به‌ته‌نها به‌س نییه، ته‌نها بڵاوبووونه‌وه‌ی وێنه و دیمه‌نه‌كان به جیهاندا به‌ته‌نها به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته بشبیسرێیت. جیهان ته‌نها وێنه‌ی تاوانه‌كان نه‌بینێت، به‌ڵكو ئه‌و حیكایهتانهش ببیسێت كه له‌پاڵ ئه‌و تاوانانه‌دا ده‌گێڕدرێنه‌وه. تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو ستراتیژه كاری ورد و ڕۆژانه و به‌رده‌وامی ده‌وێت.
هه‌موو هه‌وڵی وڵاته داگیركه‌ر و چهوسێنهرهكانیش ئه‌وه‌یه ڕێ له‌م دوو مه‌سه‌له‌یه بگیرێت، چه‌مكی ”سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت“ خۆشی ئه‌و ئامرازه سه‌ره‌كییه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌خرێته كار. هه‌ڵچنینی دیواری گه‌وره به ده‌وری ئه‌و میللـهتانهدا، ته‌لبه‌ندكردنی سنووره‌كانیان، میلیتاریزه‌كردنی ژیان و ڕێگرتن له ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێران و چاودێریكهران بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان و ده‌نگه‌كان بگوڕێزنهوه، له پاڵ چه‌مكی ”سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت“دا، ستراتیژیه‌تی سه‌ره‌كیی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و میللـهتانهن له جیهان.
شتێك كه له بینین و بیستندا پێیوسته ئاگاداری بین، ئه‌وه‌یه وێنه‌ی ئێمه بۆ ده‌ره‌وه ته‌نها وێنه‌ی قوربانییه به‌رده‌وامه‌كان نه‌بێت، ته‌نها وێنه‌ی وێرانكاریی و خوێڕشتن و په‌لاماردانه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو هاوكات وێنه‌ی ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تهسیلمنهبوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه بێت، تێكه‌ڵ به ئیراده‌ی چێژوه‌رگرتنێكی گه‌وره له ژیان. ئه‌وه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه تێكه‌ڵێك بێت له برین و كۆڵهندان و له كاره‌سات و ئاره‌زووی ژیان. بۆیه گرنگه وێنه‌ی میللـه‌تی ئێمه وه‌ك میللـه‌تێكی چه‌وساوه، تێكه‌ڵ بێت به وێنه‌ی میللـه‌تێكی سه‌ماكه‌ر، مۆسیقاژه‌ن، سهیرانكهر. له‌و كاته‌دا كه وێنه‌ی منداڵێكی كوژراومان به جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌وڵ بده‌ین وێنه‌ی منداڵێكیشمان كه سه‌ما ده‌كات، وێنه‌ی كچێك كه خه‌ریكه مۆسیقا ده‌ژه‌نێت، وێنه‌ی ئاگرێك له شاخه‌كاندا كه به‌ده‌وریدا خه‌ڵكانێك كۆبوونه‌ته‌وه و گۆرانی ده‌ڵێن، به یه‌كه‌وه بچنه ده‌ره‌وه، یان به یه‌كه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانی شاره گه‌وره‌كانی جیهان ئاماده بن. به مانایه‌كی تر، پێویسته ئاگاداربین ”چوارچێوه‌یه‌كی پاسیڤ“، passive frame، بۆ ده‌ركه‌وتنمان له جیهاندا دروست نه‌بێت.
له دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤا، چوارچێوه‌یه‌كی جیهانی نوێ له دروستبووندایه كه بڕێكی گه‌وره له ئاماده‌گیی بۆ بینینی كورد و خه‌ڵكی كوردستانی تێدایه. لێكنزیكبوونه‌وه و سۆز بۆ كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی، هاوشانه به ڕق و بێزاریی و توڕه‌بوونێكی گه‌وره له توركیای ئه‌ردۆگان و سیاسه‌تی داگیركردن و په‌لاماردانی ئه‌وانی تر. به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه‌م سیاسیی توركی هه‌بووه، هێنده‌ی ئه‌ردۆگان بێزراو بێت له دونیادا. ئه‌ردۆگان و تره‌مپ له یه‌ك ته‌رازوودان و هه‌ردووكیان ڕووهبڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره له ڕق و ڕه‌خنه و ناڕازیبوونی جیهانیندا. هه‌م ئه‌ردۆگان و هه‌م ترامپ جه‌نگی بردنه‌وه‌ی ڕایگشتیی ئه‌ورووپی و جیهانیان دۆڕاندووه. وێنه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕای گشتییه‌دا وێنه‌ی میللـه‌تێكی به‌جێهێڵدراو و خیانهتلێكراوه.
ئه‌م دۆخه ده‌شێت هه‌ندێك ده‌لاقه‌ی بچووكمان به ڕوودا بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌وڵدانێكی ڕێكخراو و سیستماتیكی خۆمانه بۆ درێژه‌دان به‌م ده‌ركه‌وتن و بیستنه له جیهاندا. ئه‌مه‌ش كارێكی مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام ئاسانیش نییه.