
به‌ڵێ به‌ڕێزت دژ به ئیسرائیل هه‌بوویت و ڕۆڵت بینیوه، به‌ڵام دژایه‌تیی سوننهیشت له لوبنان و عێراق و سووریا كردووه!
ڕاسته جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانی پشتیوانتان بوو، پشتیوانی حه‌ماس و جیهادیش بوو، دژی ئیسرائیل. ڕاسته هاوكاریی عێراق و كورد بوو له شه‌ڕی داعش و حه‌قته نیگه‌ران بیت به نه‌مانی!
كورد میلله‌تێكی بێوه‌فا نییه و چاكه‌ی خه‌ڵكی له‌به‌رچاوه، من خۆم بیستوومه كه كاك مه‌سعوود باسی كردووه و وتوویه‌تی: له دوای گرتنی مه‌خموور، سوله‌یمانی فریاكه‌وت. به‌ڵام ئێمه‌یه‌ك كه ئێوه‌مانان ده‌وڵه‌تمان پێ ڕه‌وا نابینن و خۆمان مه‌زڵووم و ژێرده‌سته‌ین، كه‌ی ئاستی ئه‌وه‌ین و چیمان هه‌یه تا تۆڵه‌ی سلێمانی له ئه‌مریكا بكه‌ینه‌وه؟!
سه‌یر ئه‌وه‌یه، به‌ڕێزتان له‌و ڕۆژه‌وه عێراقییه‌كان هان ده‌ده‌ن تۆڵه بسێنن و حه‌ز ده‌كه‌ن عێراق ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ئه‌ی خۆت بۆ نافه‌رمووی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا بده‌یت له به‌یرووت!
ئاساییه ڕه‌خنه گرتن، به‌ڵام شێوازی دهڕبرینهكانت به‌رانبه‌ر مه‌سعوود بارزانی، دووره له ئه‌ته‌كیه‌تی قسه‌كردنی سه‌ركرده‌كان. ئه‌و قسه‌یه‌ش گوایه ده‌ڵێیت ئێرانییه‌كان وتوویانه ”ان بارزانی كان یرتجف خوفا”، پێش تۆ، بۆ ئێرانییه‌كان جوان نییه، دواتریش گه‌ر وترابێت، بۆ تۆ جوان نییه بیگێڕیته‌وه .
دواجار وێڕای تێبینی و نیگه‌رانیی ئێمه له باره‌ی ناوخۆی كوردستان و ئه‌دای بارزانی، به‌ڵام بارزانییش سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده و له شه‌ڕی دژی داعش ڕۆڵی هه‌بوو، به‌شی خۆم نه‌شم بیستووه شایه‌ن به‌و قسه‌یه بێت.
نازانم بۆ ئه‌وه‌نده ئاماژه به كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئیسرائیلی دووه‌م وێنای ده‌كه‌ن، له كاتێكدا حه‌قه ئێوهومانان و باقیی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ی شیعه و سوننه، جاروبار ئاماژه به مه‌زڵومیه‌تی میلله‌تی كورد بكه‌ن و به گاڵته‌ش بێت بڵێن: مافی ژیان و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و گه‌ر كرا بشڵێن: مافی ده‌وڵه‌تتان هه‌یه.