گه‌ڕێكی تری دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ڕێوه‌یه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو ٩/ ٢/ ٢٠٢٠ به نوێنه‌رایه‌تیی شه‌ش فراكسیۆن و به هاوڕێیەتیی به‌ڕێزان د. موسه‌نا ئه‌مین و م. ئه‌حمه‌دی حاجیرهشید و خاتو یوسرا ڕه‌جه‌ب له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو د. محه‌مه‌د عه‌للاوی كۆبوینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه دوه‌م كۆبونه‌وه‌مان بو له‌گه‌ڵی،پێشتریش له ٢٦/ ١٢/ ٢٠١٩ له دانیشتنێكدا ئاڵوگۆڕی زۆر بیر و بۆچونمان كرد سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی نێوان عێراق وهه‌رێم.
كورتەی قسه، د. محه‌مه‌د عه‌لاوی ئه‌یه‌وێ سه‌رپشك بكرێ بۆ دیاری كردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی و كابینه‌یه‌كی وه‌زاری دروست بكات كه به‌دور بێ له قۆرخ كردنی وه‌زاره‌ته‌كان له لایه‌ن حیزب و گروپه سیاسییه‌كانی عێراق و لیژنه ئابورییه‌كانیان. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پاراستنی تایبهتمهندییهەرێمی كوردستان، عه‌للاوی ئاماده‌یه كورد خۆی وه‌زیره‌كانی دیاری بكات به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سانی دیاری حیزبی نه‌بن و مه‌رجی لێهاتویی ودهستپاكییان تێدا بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له میدیا عێراقییه‌كانیش بڵاو بونه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و گروپهپهرلهمانییهكهی له‌ناو پێكهاته‌ی سوننه و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناو پێكهاته‌ی كورد دژی ئه‌م بۆچونه‌ی عه‌للاوین. ته‌نانه‌ت باس لهوهدهكرێ كه پارتی پێداگره له مانه‌وه‌ی دو وه‌زاره‌ت و دو وه‌زیره‌كه‌ی له كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوهداچڕ كردۆته‌وه.
به‌ستنه‌وه‌ی دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به مانه‌وه یان لابردنی كه‌سێكی دیاریكراو، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێم بوه له دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق. هه‌مومان بیرمانه كه مه‌رجی سه‌ره‌كیی كورد له ساڵی ٢٠٠٦ بریتی بو له‌گۆڕینی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و له‌ئه‌نجامیشدا نوری مالیكی بوه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ساڵی ٢٠١٤ش مه‌رجی سه‌ره‌كی كورد بریتی بو له‌گۆڕینی مالكی و له ٢٠١٨ش گۆڕینی عه‌بادی! ئێسته‌ش وادیاره مه‌رجه‌كه مانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكه.
ئه‌و كاته‌ی هه‌مو دانوستان ئه‌به‌سترێته‌وه به دانان یان لادانی كه‌سه‌كان، ئیتر ئه‌و كات هه‌مو كێشه بنچینه‌ییه‌كانی تری نێوان هه‌رێم و بهغدابهتایبهت كێشه‌ی خاك و بودجه و پێشمه‌رگه و. . . ئه‌بنه قوربانی مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه به‌رده‌وام ئه‌م دۆزانه له پاشه‌كشه‌دان. هه‌ر بۆ نمونه نه‌ك هه‌ر له ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردو نه‌توانرا كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵكو وا جارێكی تر ته‌عریب لهمناوچانه ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
به‌ڕێزان.. به‌سه چیدی كێش ڕهواكان مه‌كه‌نه قوربانیی گرێی شه‌خسه‌كان. سه‌رباری ڕێزمان بۆ كهسایەتییهكان، هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌وه‌ندی كوردیشه‌وه پڕه له كه‌سانی به‌توانا كه توانای ئیداره‌دانی گرنگترین جومگه‌كانیان هه‌یه، هێنده به‌سه كه كه‌مێك چاوتان دورتر له‌ده‌وروبه‌ری خۆتان بڕوانێ و هه‌مو توانا نیشتیمانییه‌كان به هیی خۆتان بزانن.
بڕوانن هێزه عێراقییه‌كانی تر چه‌ند ریلاكسن له هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی نوێ و گۆڕینی بژارده‌كانیان. له به‌رامبه‌ردا هێزه كوردییه‌كان چله ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و چ له ئاستی به‌غدا له بازنه‌یه‌كی بچوكی به‌رته‌سك ئه‌خولێنه‌وه!
له كۆتاییشدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه باس و خواستی دروست كردنی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له به‌غدا، پێویستی به هێنانه‌كایه‌ی بۆچونیهاوبهش هه‌یه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، كاری پێكه‌وه‌یی له ناوچه جێناكۆكه‌كان و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سكی حیزبیلهم ناوچانه و چاكسازیی ڕیشه‌یی له مه‌له‌فی نه‌وت و گازی هه‌رێم و ده‌روازه سنورییه‌كان و شه‌فافیی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم وڕێكخستنی چۆنییه‌تی خه‌رج كردنی له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی هه‌رێم. له هه‌مان كاتدا ده‌ستبه‌ردار بونی سیاسه‌تی قۆرخكاری له پۆست‌و به‌ركه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، كه ئهمانەش لانی كه‌م له ئێستادا نه‌ڕه‌خساون.