
د.محەمەد علی
تائەم ساتەش هیچكام لە سەرۆكی حكومەت و هاوسەرۆكی یەكێتی، ئامادەنین دەستبكێشنەوە لە پۆستە ئەمنییەكانیان لە سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر.
ئەگەر ئەم دوو پۆستە ئەمنییە ڕادەستیش بكرێن، نەك نادرێنە دەست كەسانی نیشتمانیی بێلایەن، بەڵكو نادرێنە كەسانی حیزبیش، چاوەڕێ دەكرێت دوو كەسی تر لە نەوەی بارزانییەكان و تاڵەبانییەكان جێگایان بگرنەوە.
(چاكسازیی و نوێبونەوە) دروشم و هەڵای ئیعلامی نین، بەڵكو هەنگاوی كردارین و دەبێت لە خۆتەوە دەست پێ بكەیت. ئەگەر بەنیازنیت دەستبەرداری دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگریی ببیت و بیانكەیت بە نیشتیمانی، ئەوا دروشمبازی چ سودێكی هەیە؟
ئەوەی لە واقیعدا دەگوزەرێ، ململانێی دوو دامەزراوەی ئەمنی و هەواڵگرییە نەوەك دوو پڕۆژەی جیاوازو پێشبڕكێی (چاكسازیی) و (نوێبونەوە).