پارتی یاری بە ئاگر دەکات

06-05-2021 07:41

رێبوار کەریم وەلی

کێ چ دەڵێ با بڵێ، لە کۆی پێنج دادوەرەکەی دادگای پێداچوونەوە، سێیان پارتین و ھەر ئەو سێیەش بڕیاری دادگایی تاوانەکانیان تەئییدکرد. ئەو دادوەرانە پێش ئەوەی نوێنەری کەس بن، نوێنەری حزبەکانی خۆیانن و بۆیەش حزب لەوێی داناون تا پارێزەری مەساڵحی حزب بن.

کەواتا پارتی بڕیاری داوە.

*

ئەو کردەوانەی کە وەکو تاوان بەسەر ئەو سزادراوانەدا کراوەتە ماڵ رەنگبێ یەکێک بێت لە گەورەترین سکانداڵەکانی مێژوو کە بەناویقانونەوە تۆمار کرابێت. چونکە نەک ھەر ھیچ دەققێک لە قانوندا نییە پشتیان پێ بەستبێت، بگرە رێگا خۆشکەرە بۆ قەیرانێکی سیاسییگەورە بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکا وئەوروپا! جا فەرقی ئەو قەرارە لەگەڵ موشەکەکانی حەشد چین کە بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەنرێن لەبەغدا؟

*

مەسەلەی دانیشتن لەگەڵ کۆنسوڵ و سەردانی کۆنسوڵخانە وەکو تاوان وێنا کراوە و ئینجا داوا لە دیندار زێباریش دەکرێ کە بۆ ئەو وڵاتەنەیروون بکاتەوە کە ئەوانە جاسوس بوونە و ئەوە قەراری دادگایە!

ئایا پارتی بەدوای تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکایە؟ ئەگەر تۆڵەکردنەوە نییە ئەوە سوکایەتیکردنە بە ئەمریکا و ئەڵمانیا کە بە ھێزی ئەوان ھەرێمھێشتا نوززەیەکی تێدا ماوە. باوەڕ ناکەم نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە و خودی وڵاتەکان وا بە ھاکەزایی بەسەر  ئەوەدا تێپەڕن.

*

قسەیەک ھەیە دەڵێ کوڕەکان باجی ھەڵەی باوکەکانیان دەدەنەوە، بەڵام لە راستیدا لە کوردستان باوکەکان باجی ھەڵەی کوڕەکانیاندەدەنەوە.