جامەکەی لاھور زرینگا

13-07-2021 02:02

نووسینی: رێبوار کەریم وەلی

کورد دەڵێ جام بشکێ، بەڵام نەزرینگێ!

*

ئەوەی ٨ تەمموز روی دا، رێک وەک ھەڵبژاردنە مەحەلییەکانی پێش کۆنگرەی سێی یەکێتیی بوو، تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفای پەڕوباڵ کردو چاوەڕێ بوو دوای ئەوە وەکو تەیرێکی مەعقولی دەستەمۆ لەناو یەکێتیدا بەردەوام بێت.

*

جامەکەی نەوشیروان مستەفاش زرینگا.

*

ھەمووی چوار ساڵی نەبرد، لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ تەپڵی بە یەکێتیی ناو یەکێتی لێدا و نەک جام، دەرگا و پەنجەرەی بە یەکێتییەوەنەھێشت. ئەوجا نۆرەی ئەو بوو کە تێکڕای یەکێتی بکاتە تەیری مەعقول!

*

ئەوەی روی داوە کودتایەکە کە دەبوایە رۆژێک یەکێک لە ھاوسەرۆکەکان بەسەر ئەوی دیکەدا ھەر بیکات. کوڕەکانی تاڵەبانی پێگەی خۆیان لەھەولێر بەکار ھێنا و دەسەڵاتیان بردەوە ناو بازنەی بچوکی خێزانی.

*

لە ھیچ شوێنێک ئەگەر باوک میراتگرێکی ھەبێ، رێگەی نەداوە ئامۆزاکەی لەسەر ئەو میراتە دانیشێت!

*

کوڕەکانی تاڵەبانی ئێستا سەرکەوتوون، بەڵام پێناچێ ئەوە درێژخایەن بێت. بە لابردنی (ھاو) کەس نەبووە بە (سەرۆک) چونکە بەو (ھاو)ەوەسەرۆک بوو!

*

ھا لێرە بەدواوەش چی پۆخڵەواتی جیھازی ئەمنی سلێمانییە ئیتر دەبێ لە ئەستۆی بگرن و کەس ناتوانێ خۆی لە قاچاغی و سەرانەستاندنبێبەری بکات.

*

ئەوی کراوە لە کورت ماوەدا، رەنگبێ بە دڵی پارتیش بێت، بەڵام نەوشیروانەکەی ناو یەکێتی زۆر لە نەوشیروانەکەی سەر گردەکە بۆ پارتیباشتر بوو. بە ھەموو لایەک نەوشیروانێکی کەللە رەق و سیاسییەکی تاڵەبانی ئاساتان لە خۆتان قیت کردەوە.

*

لێرە بەدواوە رەنگبێ (من)لەناو یەکێتیدا جێم ببێتەوە، بەڵام پێناچێ جێی لاھوری شێخ جەنگی ببێتەوە.