شەڕی ئیرادە

24-01-2022 04:18

ڕێبوار کەریم وەلی

ئەگەرچی نێوانی پارتی و یەکێتی نەگەیشتۆتە مریشکە ڕەشە، بەڵام گەڕێکی دیکە لە دەستبادانی سیاسیان لە پێشە. دوایین پەرەسەندنەکانئاماژەی رونیان تێدایە کە ھەر لە رۆژی یەکەمەوە، لای پارتی ھەندێک شت بڕاوەتەوە و یەکێتیش تا ماوەیەک بەدوای کڵاوی بابردووەوە بووە. پارتی و بە دەقیقیش بارزانی بڕیاری یەکلاکەرەوەیان ئەوە بووە کە ئەمجارە پۆستی سەرۆککۆمار ئیستیحقاقی پارتییە و خۆیان گوتەنیلەسەر یەکێتی و لەسەر شەخسێک تاپۆ نەکراوە.

*

یەکێتی دوا بڕیاری ئەوەیە کە بەرھەم ساڵح تاکە کاندیدیانە بۆ ئەو پۆستە. ھۆکارەکانیشی روونن کە کشاندنەوەی بەرھەم ساڵح ھیچی لەموعادەلەکە نەدەگۆڕی و، ئەگەر کشاندبایانەوە ھەم بێ ئیرادەیی خۆیان دەردەخست و ھەمیش بەرگێکی مەغدورییەتیان بۆ بەرھەم ساڵحدەدوری کە ئەو بەرگەی دواتر لە سلێمانی دەپۆشی!

*

لە ئێستاوەڕا گرەوکردن لەسەر ئەوەی کێ دەیباتەوە، رەنگبێ لای ھەندێک کەس ئاشکرا بێت یان قابیلی پێشبینی بێت، بەڵام ئەم شەڕە  لەدرێژماوەدا یەک دۆڕاوی دەبێ کە ئەویش پارتییە. کاندیدی پارتی بیباتەوەش، پارتی براوە نابێ؛ سەقامگیریی سیاسیی کوردستان کە پارتیخۆی بە خاوەنی دەزانێ، تەفروتوناش نەبێ ھەڵدەتەکێ.

*

بەرھەم ساڵح سەربکەوێت، چوارساڵی کۆتایی بەڕێدەکات. وەک چوارساڵی یەکەم خەریکی مەرایی نابێ بۆ چوارساڵی دیکە و چی لەدەستبێت لە تۆڵەکردنەوە لە پارتی و حکومەتەکەی دەیکات.

*

ئینجا دیسان ئەگەر یەکێتی بدۆڕێت رەنگبێ زۆر شتی دیکەش لەسەر ھەردوو ئاستی ناوخۆیی(کشانەوە لە حکومەت) و لەسەر ئاستیئیقلیمی و نێودەوڵەتیش کار بۆ روخاندنی حکومەتەکەی بەغدا دەکات.

*

ئەم حیساب بۆنەکردنەی پارتی ئەگەر جاران یەک کەس لە دژی وەستابێتەوە، ئەمڕۆ (بە قوباد تاڵەبانیشەوە کە نەرمترین کارەکتەری مامەڵەکردن بوو لەگەڵ پارتیدا) لەلایەن تێكڕای یەکێتییەوە بە شەڕی ئیرادە یان شەڕی ئیسپاتی بوون و نەبوون حیسابی بۆ دەکرێت و لەوپێناوەشدا، دەبێ بتوانن بەرامبەر بە پارتی بوەستن.

*

ئەم شەڕەیان پێدەکرێ یان نا؟ ئەوە باسێکی دیکەیە، بەڵام پارتی توانای ئیدارەدانی ئەم ھەموو ململانێیەی نییە. کردنەوەی بەرەیەکی دیکەلەم قۆناغەدا، توانای پارتی لە حوکمڕانیدا ئیفلیج دەکات. ئەگەر دوو ئیدارەییش دروست نەکاتەوە، ئەوا ھەرکەسەو دەبێتەوە حاکمی زۆنیخۆی.