کێ دەڵێت داهاتی سلێمانی کەمە؟ بە بەڵگەی 100٪

19-04-2023 02:33

 

نووسینی: ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان

هەندێک نموونەی کەم کە داهاتیان چی لێ دێت؟

هەموو مانگێ 83٪ی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و حەلەبچە لە هەولێرەوە بە (کاش) دەڕواتە سلێمانی کە دەکاتە287 ملیار دینار، تەنیا دەبێ ئیدارەی سلێمانی (17٪)ی باقییەکەی دیکە لە داهاتی ناوخۆی ئەو دوو پارێزگگایە دابین بکات؟ دەڵێن (نییە)!

چەند نموونەیەکی کەم لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی کە چی لێ دەکەن:

1- 635 پسۆلەی پارەی وەرگرتن، پسۆلەی (38آ) پارە وەرگیراوە و یەک دینار نەبووەتە داهات نەگەڕاوەتەوە خەزینەی ئیدارەی سلێمانی وکەسیش نازانێ کێ خواردوویەتی، تاوەکو مووچەی پێ بدرێن.

2- 500 ملیۆن دینار وەک مینحە دراوە بە پارێزگای حەلەبچە، یەک دیناری نەبووەتە مووچە و ئۆتۆمبێل و ئەم و ئەوی پێ چاککراوە و ژورێکیان لەسەربانی خانوویەک کە فەرمانگەیەکی حکومەت بە کرێ تێیدایە، بە نزیکەی 102 ملیۆن دینار چاککراوە! لە کوێ دنیا هەیە ژۆرێکبە 102 ملیۆن دینار چاککبکرێت؟.

3- (10200) دەرزی جۆری ریمیکید بە 650$ دولار کڕدراوە کە وایان نیشانداوە ئەسڵییە و دەرزییەکە دەرچووە تەقلیدەو لە بازار بە تاکبکڕی بە 250 دولارە و تەنیا لەم کەیسەدا 6.630.000$ شەش ملیۆن و شەش سەد و 30 هەزار دولار دراوە بەو دەرزیانە کە لەئەسڵدادەرزییەکە ئەسڵ نەبووەو تەقلید بووە و ئەو هەموو پارەی خەڵکی سلێمانی بوو کە دەبوایە بە مووچە بدرابوایا، کەچی دەدەن بە کۆمپانیایەکیدەرمان و بە ملیۆنەها دولار لەسەر حیسابی مووچەخورانی سلێمانی قازانج دەکەن؟.

4- ( 2 ملیار و 381 ملیۆن دینار) مووچەی 24 فەرمانبەری نەخۆشخانەیەک لە ماوەی 5 ساڵ دراوەو یەک کەس لەو 5 ساڵە لەونەخۆشخانە چارەسەری وەرنەگرتووەو ئەو هەموو پارەیەش بەناوی مووچە خوراوە؟.

5- نشتەرگەری (زراو-غودە- ریخۆڵە کوێرە- گەدە) لە نەخۆشخانەکانی حکومەت دەبێ بە (12 هەزار دینار) ئەنجامبدرێت، بەڵام لە سلێمانیبە 400 هەزار دینار کراوە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە؟ بو خەڵک (ئەزیەت دەدەن!).

6- یەک بەنکی سلێمانی نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەلکترۆنی بانکەکانی کوردستان تاوەکو مووچەی بندیوارەکان ئاشکرا نەبن ونەزانرێت ئەو داهاتەی داخیلی بانکەکان دەبن چی لێ دێت؟

7- بە ملیۆنەها دینار پارەی خەرجکراوە بو هەندێ جوری دەرمان و تویب کە  ماوەی ئێکسپایەر شەش مانگ و دوو مانگ و سێ مانگی ماونو دەرمانەکان بە گران کڕدراون وەک ئەوەی هەر دەرمانێک 3 ساڵ و زیاتر ئێکسپایری مابێت؟ بۆ وا لەو خەڵکەی سلێمانی دەکەن؟

8- ئوتۆمبێلی هەڵوەشاو بەکەل و پەلی ناوخۆی ئوتۆمبێلەوە بە 80 هەزار دینار دراوە بە کۆمپانیایەک و ئەگەر ئوتۆمبێلەکە تەنیا هەیکەل بیتبە 12 هەزار دینار بو هەمان کۆمپانیا کە (هی خۆیانە) دواتر هەر هەموو ئۆتۆمبێل بە کەل و پەلەوە یەک تۆن بە 12 هەزار دینار دراوە بەکۆمپانیاکە؟ پارە دەدەنە کۆمپانیا، بەڵام نادەن بە مووچەخۆرانی خەڵکی سلێمانی!

9- (15٪) داهاتی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاو دەبێ بگەڕێتەوە خەزینەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچووی سلێمانی، یەک دینار نەگەڕاوەتەوە خەزینە تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ بدرێت؟

10- تەنیا (16٪)ی داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆدەکرێتەوەو تۆماردەکرێت، ئەوی دیکە لە کۆمپانیاکانی خۆیانوەرناگرن و باقی پارەکەی دیکەش نازانرێت چی لی دێت و ناگەڕێتەوە خەزینەی حکومەت تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ نەدرێت؟

ئەوە دڵۆپێکە لە دەریایی داهاتی سلێمانی کە بەس خۆیان دەزانن چی لێ دەکەن و چون (تەبەخۆری دەکەن) و مووچەی خەڵکی پێ نادەن ودەڵێن داهات لە سلێمانی نییە و کەمە!

خەڵکی سلێمانی 100٪ دڵنیابن لەوەی (250 دیناریش) لە ماف و داهاتی سلێمانی لە هەولێر نامینێت و دێت بۆ سلێمانی، یەک دیناریش لەهەولێر نامینێت کە هی سلێمانییە و هەمووی دەگەڕێتەوە سلێمانی. (بڕۆن بپرسن کوا داهاتی سلێمانی).