هەڵبژاردن دوا دەخرێت؟

14-04-2024 10:44

 

نووسینی: رێبوار کەریم وەلی

تا ئەم دەققەیە، رێکارە قانونییەکان بە ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانە لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە 10ی حوزەیران. لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کۆمەڵێک هەوڵ هەیە بە ئاراستەی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ بەشداریکردنی پارتی.

*

دانوستانەکان بەو ئاراستەیەدان کە پارتی بە بەدەستهێنانی کات، لەسەر چەند ئاستێک بێتە پێشەوە. گرنگترینیان ئەمانەن:

1- ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی.

2-رێککەوتن لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

3-دەستبەرداربوون لە یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم بۆ کوڕانی تاڵەبانی.

4-درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بەغدا بۆ دوای وادەی درێژکراوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.

*

پارتی تا راددەیەکی زۆر نەرمیی نواندووە. چاوەڕێ دەکرێ هەفتەی داهاتو، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، سەردانی تاران بکات و لەوێ گرێکوێرەی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان بکرێتەوە. هەنگاوی دواتریش کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێ بۆ بڕیاردان لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان.