نەوشیروان مستەفا: بەشداریتان لە پرسەی هاوسەرەکەم ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە کورد هەمیشە لەناخۆشیدا پشتگیریکەری یەکترن

پەرەگراف
نه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات بۆ به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی هاوسەرەکەی و تێیدا دەڵێت، به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا ۱۷‌ی ئەم مانگە لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایەو بۆبەشداریکردن لەپرسەی هاوسەرەکەشی نەگەڕایەوە هەرێم.
دەقی سوپاسنامەکەی نەوشیروان مستەفا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر نوسراوەو ئەمڕۆ میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە.
سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان:
له‌خودا داواكارم هه‌میشه خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و دوربێت له هه‌موو كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م كه چ به‌سه‌ردان یان نامه، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله عه‌لی سه‌عید پیشانداوه.
به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
له‌خوا داواكارم هه‌میشه سه‌رفراز بن و هه‌رگیز مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه روی له ئاسۆی رون بێت و رۆژ به رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت.
دوباره سوپاس بۆ هه‌مو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه هاوخه‌می ئێمه بون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له پرسه‌ی خوا لێ‌خۆش بودا.
هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن.
نه‌وشیروان مسته‌فا
23-3-2017